• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌كۆیه‌كی‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگه‌ له‌ كاردا

ڕۆژی‌ 18ی‌ 1ی‌ 2016، له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، سایتی‌ سۆشیه‌ڵ سوولی‌ (www.socialsuli.com) زمانحاڵی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یه‌نرا.

له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ توانیویه‌تی‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ زانیاریی‌‌و هه‌واڵ‌و زانیاریی‌ فه‌رمی‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان‌و ڕاگه‌یاندنكاران‌و دامه‌زراوه‌كان‌و كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌.

سایته‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 14 مانگی‌ كاركردنی‌ خۆیدا زیاتر له‌ 400 هه‌واڵ‌و په‌خشنامه‌و بابه‌تی‌ جۆراوجۆری‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
له‌ سایته‌كه‌دا ناونیشان‌و ژماره‌ ته‌له‌فوون‌و زانیاریی‌ ته‌واو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك چه‌ند به‌شێكی‌ سه‌ره‌كیشی‌ له‌ خۆگرتووه‌ وه‌ك (هه‌واڵ، ڕاپۆرت، یاساو ڕێنمایی‌، ئامارو زانیاریی‌، وتار، وێنه‌و ڤیدیۆ، ئه‌رشیف، په‌یوه‌نده‌ی‌).

له‌ سایته‌كه‌دا پرۆسه‌ی‌ گه‌ڕان زۆر ئاسانه‌و ده‌توانیت له‌ به‌شی‌ ئه‌رشیف سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ‌و بابه‌تانه‌ی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌پێی‌ ڕۆژی‌ بڵاوكردنه‌وه‌یان ببینیت‌و ته‌ماشابكه‌یت.

جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كێك له‌ سایته‌ هه‌ره‌ باشه‌كان له‌ ئاستی‌ زۆرینه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ تری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ وردی‌‌و سه‌لیقه‌ی‌ تێدا به‌كارهاتووه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌سته‌ به‌خوێنه‌ره‌وه‌و زانیاریی‌ نوێ‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌ گه‌وره‌و گرنگه‌كان هیچ ناونیشانێكیان له‌ ئینته‌رنێت نییه‌.

سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ گرنگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا به‌پاڵپشتی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دامه‌زراوه‌و به‌رده‌وام پشتیوانی‌ ده‌كات‌و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی‌ كاره‌كانییه‌تی‌، هه‌موو ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ باش كه‌ شێوازی‌ سه‌ره‌كی‌ كاركردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌.


17/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.