ساڵیادی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌و ڕۆژی شه‌هید به‌رز ڕاگیرا
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی 16ی 3، ساڵیادی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌و ڕۆژی شه‌هیدانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به ساتێك وه‌ستان به بێده‌نگی ئه‌و ڕۆژه پڕ له ئازاره‌یان به‌رز ڕاگرت‌و دوعایان بۆ شه‌هیدان كرد.
سه‌عات 11,05ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 16ی 3ی 2017، به به‌شداری به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاشتی ئیبراهیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له بهرپرسو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، له‌به‌رده‌م بینای دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌و كاره‌ساتی جینۆساید‌و شه‌هیدان به ساتێك وه‌ستان به بێده‌نگی به‌رز ڕاگیرا.
له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و منداڵانی نه‌وجه‌وانانی كوڕان‌و كچان و به‌ساڵاچووان ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌یان به ساتێك وه‌ستان له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ به‌رزڕاگرت.
سه‌عات 11ی ڕۆژی 16ی 3ی 1988، حكومه‌تی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ، به چه‌كی كۆمهڵكوژو قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی‌و له ڕێگه‌ی فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌وه هێرشی كرده سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌شدا زیاتر له 5000 ژن‌و منداڵ‌و گهنجو پیری هه‌ڵه‌بجه‌و ههورامانو ده‌وروبه‌ری به چه‌كی كیمیایی شه‌هید بوون‌و هه‌زارانیش بریندار‌و ئاواره‌بوون، خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌شێكی زۆری مرۆڤدۆستانی دونیاش ساڵانه ئه‌م بیره‌وه‌رییه تاڵه وهبیردێننهوهو مه‌راسیمی جۆراوجۆری بۆ سازده‌كه‌ن.
هاوشێوه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، سه‌نته‌ری چالاكی منداڵانیش له شاری ده‌ربه‌ندیخان به‌شداربوون له مه‌راسیمی ڕێزلێنان له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌ند ساتێك وه‌ستان له به‌رده‌م بینای سه‌نته‌ره‌كه‌یاندا له شاری ده‌ربه‌ندیخان.
|