• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌راورد به‌ قه‌یران‌و گرفته‌ جۆراوجۆره‌كان دۆخی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان زۆر باشه‌


به‌راورد به‌ قه‌یران‌و گرفته‌ جۆراوجۆره‌كان دۆخی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان زۆر باشه‌

ئه‌م خانه‌یه‌ له‌ساڵی‌ (1996) دا به‌ناوی‌ خه‌ڵوتگه‌ی‌ پیری دامه‌زراوه‌‌، ستافی تایبه‌ت كاریان تێدا كردووه‌، له‌ (2004)دا به‌ستاف‌و كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستییه‌كانی‌ ئه‌و كاته‌وه‌ پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرا‌و له‌ژێر چه‌تری‌ وه‌زاره‌تی‌ كار‌وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك به‌شێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌چاودێری خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان تا ئه‌مڕۆ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هۆكارو ئامانجه‌كانی‌ دروستبوونی‌ خانه‌ی به‌ساڵاچووان:

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ قۆناغی گه‌نجێتی‌‌و كامڵ بوون‌و هاتنی‌ قۆناغی به‌ساڵاچوون  كه‌ ده‌بێته‌ دوا وێستگه‌ی‌ ژیانی‌ مرۆڤ بۆیه‌ به‌ساڵاچووان وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتمانی‌‌و وه‌ك ئه‌رشیفێكی‌ پیرۆز‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ گرنگی‌ نه‌ته‌وه‌یی سه‌یرده‌كرێن‌و له‌هه‌موو دونیادا بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیش وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ تر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌نگاوی‌ بۆ ئه‌و كاره‌ ناوه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی باس‌و خواس‌و هۆكاره‌كانی‌ پێش دامه‌زراندن‌و كردنه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان ده‌توانین بڵێین زیاتر له‌هۆكارێك هه‌یه‌ وه‌ك هۆكاری (كۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری- ژینگه‌یی... هتد) واته‌ نه‌گونجانی به‌ساڵاچوویه‌ك له‌ناو خێزاندا له‌گه‌ڵ‌ كوڕو كچه‌كانی یان بووك‌و زاواكانی‌ یان نه‌بوونی‌ شاره‌زای‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوو یاخود كه‌م ده‌رامه‌تی‌‌و سنوردارێتی‌ داهاتی‌ خێزان، كه‌ نه‌توانرێت وه‌ك پێویست هه‌ست به‌دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كانی‌ به‌ساڵاچوو بكرێت‌و تێنه‌گه‌یشتن له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌، وه‌ك گرنگی‌ پێدانی‌ هه‌ر له‌دروستكردنی‌ ئه‌و خواردنانه‌ی‌ به‌ساڵاچوو حه‌زی‌ پێده‌كات، ڕه‌خساندنی‌ كه‌شێكی‌ ئاسایی‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی تا ده‌گاته‌ ڕاوێژ پێكردن‌و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی‌ بۆچوونه‌كانی‌ تا له‌ڕووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ هه‌ستێكی‌ بۆ دروستبكرێت له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ خێزانه‌و ڕای‌ ئه‌و له‌هه‌مووان گرنگتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست نه‌كات په‌راوێزخراوه‌و گوێی‌ پێنادرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ فاكته‌ر بوون بۆ دامه‌زراندنی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان، هه‌روه‌ك له‌ماده‌ی‌ دووی‌ یاسای ژماره‌ (4)ی‌ ساڵی‌ 1985ی‌ چاودێری به‌ساڵاچوواندا هاتووه‌ (خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان) ئامانجی‌ ده‌ستخستن‌و  پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی‌‌و ده‌رونی‌و ڕۆشنبیری‌و سه‌رگه‌رمی‌ كات به‌سه‌ربردن‌و فه‌راهه‌م كردنی‌ ژیانێكی‌ ئاسووده‌‌و ئارام‌و ڕێزگرتنێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌‌و پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌و كه‌سایه‌تیانه‌ وه‌ك سه‌رمایه‌ێكی نیشتمانی  نه‌ته‌وه‌یی گرنگ كه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕابردوویان، كه‌ ڕۆژگارێك ئه‌وان خاوه‌ن تواناو سه‌لیقه‌و مۆراڵێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان بوون كه‌ توانیویانه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی گۆشكراو بۆ ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م بهێنن، له‌ودیده‌وه‌ ده‌بێت به‌هه‌موو توانایه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌  مرۆڤانه‌یه‌ بنرێت تا بتوانرێت خزمه‌تێكی‌ پاكی بێكه‌م‌و كورتیان پێشكه‌ش بكرێت.

به‌نازی‌ كه‌ریم: "دۆخی‌ خانه‌ له‌ چاو ئه‌و دۆخه‌ی‌ ئێسته‌ هه‌یه‌ باشه‌" 

به‌ڕێز به‌ناز كه‌ریم، به‌رپرسی‌ خانه‌ی‌ به‌سالاَچوان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ رایگه‌یاند:" دۆخی‌ خانه‌ له‌چاو ئه‌و دۆخه‌ی‌ ئێستاهه‌یه‌ به‌هۆی‌ قه‌یران ده‌توانین بڵێن مام ناوه‌نده‌ نه‌ زۆرباشه‌ نه‌ زۆر خراپه‌,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ كه‌س هه‌یه‌ ده‌ستی‌ هاوكاریان بۆ درێژكردووین, هه‌روه‌ها كه‌مپینییه‌كمان راگه‌یاند له‌مانگی‌ 12 به‌ ئاگاداری‌ به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و سه‌رنج حان به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌ئاگاداری‌ پارێزگا و ئه‌نجومنی‌ پارێزگا, كه‌ هانده‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ خانه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ئیش وكاره‌كانی‌ رۆژانه‌, به‌لاَم ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت بڵێن ئێستا هیچ كه‌م وكورتیه‌كمان نیه‌,له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م جیگایانه‌ پێویستی‌ به‌ خزمه‌تی‌ زیاتره‌, پێویستمان به‌كارمه‌نده‌پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی‌ گرێبه‌ستن بهێنرێته‌ ئێره‌ بۆ ئیش كردن,به‌هۆی‌ سندوقی‌ هاوكاری‌ توانرا دووكه‌سمان بۆ دابین بكه‌ن,ئێمه‌ پێویستمان به‌كه‌سی‌ زیاتره‌ چونكه‌ رۆژانه‌ روو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ین".

 به‌ڕێزبه‌ناز كه‌ریم، به‌رپرسی‌ خانه‌ی‌ به‌سالاَچوان له‌سه‌ر گرفته‌كانی‌ خانه‌ به‌مشێوه‌ دوا و وتی‌:"گرفته‌كان یه‌ك شت نیه‌ كه‌ باسی‌ بكه‌ین , كه‌می‌ كارمه‌ند كه‌ ئێمه‌ 24 كاتژمێر كارده‌كه‌ین زیاد كردنی‌ چاودێری‌ شه‌وانه‌, چونكه‌ ئێمه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ دوو به‌ش كاربكه‌ین, ئێمه‌ به‌سالاَچووی‌ ئاسایی و په‌ككه‌وته‌مان هه‌یه‌ كه‌ بریاربوو بكرێنه‌ دوو ئیداره‌ی‌ جیاواز به‌لاَم نه‌كراو ئه‌ركه‌كه‌ی‌ كه‌وته‌ سه‌ر شانی‌ ئێمه‌ كه‌ ئه‌رك وماندوبوون و كارمه‌ندی‌ زیاتری‌ ده‌وێت,پێویسته‌ جیابكرێته‌وه‌ یا كرمه‌ندی‌ تری‌ بۆ دابنرێتیان هاوكاری‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وی‌ بكرێن.

 به‌ڕێز به‌ناز كه‌ریم باس له‌هاوكاری‌ خانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: سالاَنه‌ حكومه‌ت هاوكاری‌ ده‌كردین به‌لاَم ئێستا خێرخواز زیاتر هاوكارمانه‌ خزمه‌تمان ده‌كه‌ن, ئه‌گه‌ر ده‌ستی‌ هاوكاری‌ نه‌مێنێت گیروگرفت زۆر روو ده‌دات".

سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید:" هێندێك گرفتمان له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان هه‌یه‌"

به‌ڕێز خاتوو سه‌رنج سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ خانه‌ی‌ به‌سالاَچوان وتی‌: " تاڕاده‌یه‌ك دۆخی‌ خانه‌ باشه‌ به‌پێی‌ ئه‌م دۆخه‌ كێشه‌ی‌ وامان نیه‌, ئێمه‌ زیاتر گرفتی‌ كه‌می‌ كارمه‌ندمان هه‌یه‌, كه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ دائیره‌كه‌مانه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ بۆ دروست كردوین بۆ نمونه‌ نه‌بوونی‌ پاسه‌وان‌و چاودێرو باخه‌وان‌و كارگوزار پێویستی‌ گرنگن بۆ ئێمه‌ له‌كاتێكدا 24 كاتژمێر كارده‌كه‌ین".
به‌ڕێز سه‌رنج سه‌عید له‌سه‌ر كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: هه‌موو كێشه‌ لاوه‌كیه‌كان كۆبكه‌یته‌وه‌ به‌قه‌د كێشه‌ی‌ نه‌بوونی‌ كارمه‌ند گرفتی‌ بۆ دروست نه‌كردوین.

له‌باره‌ی‌ گرفته‌كانی‌ خانه‌ی‌ به‌سالاَچوان سه‌رنج سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ده‌ڵێت :"هه‌روه‌ها گرفتێكی‌ ترمان هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ئێمه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆمان ده‌هێنن له‌دادگا هه‌ندێ‌ جار مه‌رجه‌كانی‌ خانه‌ نایانگرێته‌وه‌ ‌و ره‌وانه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ ده‌كه‌ن كه‌ تێیدایه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ هه‌یه‌ یان ته‌مه‌نی‌ یاسایی‌ نییه‌".

خانه‌ی‌ به‌سالاَچونی‌ سلێمانی‌ له‌ ئێستا 48 به‌سالاَچووی‌ تێدایه‌ كه‌ (10)كه‌سیان ئافره‌تن له‌و ژماره‌یه‌ (7)یان په‌ككه‌وته‌ن له‌ پیاوانیش (11) كه‌سیان په‌ككه‌وته‌ن، خانه‌كه‌ 24 كاتژمێر خزمه‌تی‌ تێدا ده‌كرێت‌و ئه‌وه‌ی‌ پێویست بێت بۆ به‌ساڵاچووه‌كان ده‌كرێت.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خودی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ تایبه‌ت ده‌دات به‌ به‌ساڵاچووانی‌ سودمه‌ند له‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان، هه‌روه‌ك له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2015و به‌درێژایی‌ ساڵی‌ 2016 به‌ هه‌وڵ‌و هیممه‌تی‌ به‌ڕێزیان  صندوقی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كارا كراو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند به‌شێوه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ خێرخوازی‌ دامه‌زران تا باشتر خزمه‌تی‌ به‌ساڵاچووان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی‌ مانگێكی‌ ڕابردووشدا دوو گرێبه‌ستی‌ تر زیادكران ئه‌وه‌ش له‌ پێناو بشتر خزمه‌تكردنی‌ به‌ساڵاچوان‌و پاك‌و خاوێن ڕاگرتنی‌ خانه‌كه‌و سودمه‌نده‌ په‌ككه‌وته‌كانی‌.


12/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.