به‌بۆنه‌ی كۆچی م.موحه‌ممه‌دی مه‌لاكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی م.موحه‌ممه‌دی مه‌لاكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا موحه‌ممه‌دی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.
له پرسه‌نامه‌یه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا موحه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم ده‌كات‌و ده‌نووسێت:" كۆچی م.موحه‌ممه‌دی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، كۆچ‌و مردنێكی خه‌مهێنه‌ره، پیاوو بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه فه‌زڵی زۆریان له‌سه‌ر كتێبخانه‌و وشه‌و ئه‌ده‌بیانی كوردی هه‌یه‌و خوێنه‌رانی كۆن‌و نوێ قه‌رزاریانین".
شه‌وی شه‌ممه، 11ی 3ی 2017 ، م. محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم نوسه‌رو كه‌سایه‌تی دیاری كورد‌و كوڕی زانانی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، له شاری سلێمانی‌و به‌هۆی نه‌خۆششییه‌وه له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ به خاك بسپێردرێت.
|