• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ سایتی‌ فه‌رمییه‌وه‌ فۆرمی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار وه‌رگره‌

وه‌ك به‌شێك له‌ شه‌فافیه‌ت‌و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ باش به‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌كنه‌لۆجیا بۆ هاووڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ فۆرمی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار له‌ ڕێگه‌ی‌ وێبسایتی‌ خۆیه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست هاووڵاتیان، تا له‌ شوێنی‌ خۆیانه‌وه‌ بتوانن وه‌ریگرن‌و بزانن پێویستییه‌كان‌و ڕێوشوێنه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ چۆنه‌و پێویسته‌ چی‌ بكه‌ن‌و سه‌ردانی‌ كوێ‌ بكه‌ن.

مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكه‌ر، یان خۆته‌رخانكه‌ر بۆ به‌خێوكردنی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌كی‌ تایبه‌تی‌ په‌ككه‌وته‌، یه‌كێك له‌ ئاسانكاری‌‌و پشتیوانییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پشتیوانی‌ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌ندامێكی‌ خێزانه‌كه‌یان پێویستی‌ به‌هاوكارییه‌ بۆ به‌ڕێكردنی‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌ی‌.

مۆڵه‌ته‌كه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ ژماره‌ 22ی‌ ساڵی‌ 2011 ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هه‌روه‌ها ڕێنمایی‌ ژماره‌ 2ی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌درێت به‌ هه‌ركه‌سێك خۆی‌ ته‌رخان بكات بۆ به‌خێوكردنی‌ هاووڵاتیه‌ك كه‌ پێویستی به‌ به‌خێوكردنی‌‌و چاودێریكردن هه‌بێت‌و ئه‌و پێویستییه‌ش به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ پزیشكی‌ سه‌لمێنرابێت.


بۆ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ته‌كه‌و له‌كاتی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمه‌كه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان ئاگاداری‌ ئه‌م تێبینیانه‌ بن:

1ـ به‌پێی‌ ڕێنمایی‌ ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ (2016)، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ داوای‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكه‌ر ده‌كه‌ن بۆ په‌ككه‌وته‌كانیان، پێویسته‌ رێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ په‌ككه‌وته‌ یان خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانیان له‌ سه‌دا سه‌د (%100) بێت، بێجگه‌ له‌ (ئۆتیزم‌و داون سه‌ندرم‌و بیركۆڵ) كه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا هه‌شتا (%80) مافی‌ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تیان هه‌یه‌.

2ـ بۆ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ (12 ساڵ) مه‌رجه‌ مۆڵه‌ت به‌ (دایك) بدرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی‌ تر له‌ خێزانه‌كه‌ ویستی‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ داوا بكات پێویسته‌ هۆكارێكی‌ بڕواپێهێنه‌ر بخرێته‌ ڕوو.

3ـ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ مۆڵه‌ت ده‌درێت بۆ به‌خێوكردنی‌ په‌ككه‌وته‌كه‌ی‌ مه‌رجه‌ خۆی‌ یه‌كلابكاته‌وه‌ بۆ كاری‌ به‌خێوكارییه‌كه‌ی‌‌و خزمه‌ت‌و چاودێریی‌ په‌ككه‌وته‌كه‌ی‌ بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆی‌ به‌رپرسیار ده‌بێت له‌به‌رده‌م لیژنه‌كانی‌ به‌دواداچوون له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك‌و ناڕاستیه‌ك له‌ زانیارییه‌كان.

4ـ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ فۆرمه‌كه‌ وێنه‌یه‌ك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان، وه‌ك: (ڕاپۆرتی‌ پزیشكی‌، ناسنامه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌، كارتی‌ نیشتیمانی‌ یان زانیاریی‌، نووسراوی‌ پشتگیریی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی‌ داواكار تیایدا فه‌رمانبه‌ره‌، وێنه‌ی‌ داواكارو په‌ككه‌وته‌كه‌ی‌) هاوپێچ بكرێن.

له‌ساڵی‌ ڕابردوودا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ نزیكه‌ی‌ 800 هاووڵاتی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكاریان وه‌رگرتووه‌ بۆ به‌خێوكردنی‌ منداڵ‌ یان په‌ككه‌وته‌كانیان، مۆڵه‌ته‌كه‌ به‌ خزمه‌ت ئه‌ژمارده‌كرێت‌و زۆرینه‌ی‌ ده‌رماڵه‌كانیشی‌ له‌گه‌ڵدایه‌.

هاووڵاتیان له‌كاتی‌ پێویستیان بۆ مۆڵه‌ته‌كه‌، چ مۆڵه‌تی‌ نوێ‌ یان نوێكردنه‌وه‌، ده‌توانن سه‌ردانی‌ هه‌ردوو به‌شی‌ ڕاپۆرت‌و یاساو رێنمایی‌ له‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بكه‌ن‌و فۆرمه‌كه‌ وه‌ربگرن.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌، سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ (www.socialsuli.com) له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، م.عومه‌ر گوڵپی‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2015 دروستكراو له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2016ه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌كارو په‌خش كردو له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2016دا زیاتر له‌ 360 هه‌واڵ‌و په‌خشنامه‌ی‌ له‌ هه‌موو بوارو به‌شه‌كانی‌ سایته‌كه‌ هه‌بووه‌‌و به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی‌ زانیارییه‌ له‌ بواری‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و فه‌رمیدا.


11/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.