• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ (باشترین‌و خراپترینی‌ یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌ بازاره‌كانی‌ كوردستاندا)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌رقاڵی‌ كاركردنه‌ له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگدا سه‌باره‌ت به‌  به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ "باشترین‌و خراپترینی‌ یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌ بازاره‌كانی‌ كوردستاندا".

پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت‌و له‌ ئێسته‌دا قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕووپێوییه‌ك بۆ زانینی‌ جۆری‌ ئه‌و یارییه‌ جۆراوجۆرانه‌ی‌ له‌ بازاڕو ماركێته‌كاندا به‌رده‌ستن ته‌واو بووه‌‌و ئاماده‌یه‌، قۆناغی‌ داهاتووشی‌ بریتییه‌ له‌ ۆرك شۆپێك له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ بۆچوونێكی‌ زانستی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ چاودێری‌ ڕاسته‌وخۆی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ یارییه‌ باش‌و خراپه‌كانی‌ بازاره‌كانی‌ كوردستانه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نی‌ جه‌سته‌یی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ، هه‌روه‌ك گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ بۆچوونێك بۆ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌تا ئاسانكاری‌ هێنان‌و فرۆشتنی‌ كام جۆره‌ یارییانه‌ بكرێت كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵدان له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ خێزانه‌كان به‌رچاو ڕوون بن له‌وه‌ی‌ كام جۆره‌ یارییانه‌ بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن‌و به‌كایبهێنن.


09/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.