به ئاماده‌بوونی به‌رێوبه‌ری گشتی، پێشانگای (من ئه‌مڕۆ ڕه‌نگه‌كانی مارس ده‌پۆشم) كرایه‌وه
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس‌و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی‌له پارێگای سلێمانی، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به وێنه‌و ده‌ربڕینه‌كانی ئافره‌تانی داڵده‌دراو له هۆڵی ئازاد شه‌وقی كرایه‌وه.
سه‌عات 3ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 8ی 3ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، پێشانگایه‌كی تایبه‌تی به‌ڕێز خاتوو (ڤیان ئازاد) كه تایبه‌تبوو به وێنه‌و ده‌ربڕین‌و ئه‌ندێشه‌كانی ئافره‌تانی داڵده‌راو له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ژێر ناوی (من ئه‌مڕۆ ڕه‌نگه‌كانی مرس ده‌پۆشم) كرایه‌وه.
پێشانگاكه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رپه‌رشتیكراو سه‌ره‌تا به تابلۆیه‌كی شانۆیی ده‌ستی پێكردو پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی به لادانی قه‌فه‌سێك كه ده‌ربڕی كۆت بوو بۆ ئافره‌تان كرایه‌وه، له پاش بینینی وێنه‌و كاره هونه‌رییه جوانه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له خاتوو ڤیان‌و ڕێكخراوی ناوبراو كرد بۆ كاره جوانه‌كه‌یان‌و له یاداشته‌كانیشیدا بۆ پێشانگاكه‌و خاتوو ڤیان كه به كاره‌كه هه‌ستابوو نووسی:" به‌ناوی خوا، به‌ڕێز خاتوو ڤیان، ده‌ستخۆشی له‌م كاره جوانه‌ت لێده‌كه‌م، دڵخۆشبووم ئه‌مڕۆ كه كارێكی گه‌وره‌مان بینی، له هه‌مانكاتدا جارێكی‌تر خه‌مێكی قووڵ دایگرتم كه ده‌بینم ئافره‌تانێك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هێشتا گیرۆده‌ن به‌ده‌ست ئازارێكی قووڵه‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ژاری‌و نه‌خوێنده‌واری‌و هێندێك نه‌ریتن كه پشت ئه‌ستوور نین به هیچ بنه‌مایه‌كی ئاینی‌و مرۆیی، دووباره ده‌ستان خۆش بێت".
|