• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ 8ی‌ مارسدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ رێز له‌ كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌نێت


به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌، به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، مه‌راسێمێكی‌ ڕێزلێنانی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ڕێوه‌برد.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 8ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كاك سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كاك ئه‌نوه‌ر تاهیر، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.فه‌رهاد تۆفیق‌و م.صه‌باح فه‌تاح‌و كاك زیاد حه‌مه‌ڕه‌زاو مییا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان‌و ڕێكخراوی‌ خانزاد مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ 8ی‌ مارس به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ڕێز له‌ ماندووبوون‌و شه‌ونخونی‌‌و كاره‌كانی‌ كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ر گیرا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و وه‌زیری‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان وته‌یان پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كانیاندا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانیان ڕوانی‌‌و كاری‌ به‌رده‌وام‌و شه‌ووڕۆژی‌ كارمه‌ندانیانبه‌رز نرخاند، هه‌ر له‌وته‌كانیاندا به‌ڕێزان پیرۆزبایی‌ خۆیان به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارسه‌وه‌ پێشكه‌شكرد، هه‌روه‌ك پیرۆزباییان له‌ كارمه‌ندان كردو به‌ شیاوی‌ ڕێزو سوپاسیان زانین‌و هیوایان خواست له‌ ئاینده‌دا كوردستان خاڵی‌ بێت له‌ هه‌ر توندوتیژییه‌ك دژی‌ ئافره‌تان.

دوا به‌دوای‌ وته‌كان، له‌لایه‌ن به‌رپرسان‌و میوانانی‌ ئاماده‌بووه‌وه‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ر كران‌و به‌ڕێزه‌و له‌ كارو هه‌ڵسورانیان ڕوانین له‌ پێناو پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تاندا له‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕیندا.
 
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ مایه‌ی‌ ستایشی‌ كارمه‌ندان بوو ، هه‌روه‌ك زۆر سوپاسی‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و په‌رله‌مانتاران‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ڕێكخراوه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كان كرد كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بوون‌و خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانیان پێكه‌شكردن.


08/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.