• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تانه‌وه‌، مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو


به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تانه‌وه‌، له‌ پاركی‌ هه‌واری‌ شار مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 8ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تانه‌وه‌، له‌ پاركی‌ هه‌واری‌ شار، ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌ هه‌سان به‌ ڕێكخستنی‌ مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت‌و تیایدا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ جۆراو جۆر پێشكه‌شكران.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ پاراستنی‌ خێزان‌و پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و هۆبه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، ئاماده‌یبوون، هه‌روه‌ك دامه‌زراوه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان، گروپی‌ ژیان‌و ڕێكخراوی‌ سی‌ دی‌ ئۆو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان‌و نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوی‌ UNFPA ئاماده‌یی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ بوون.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا ئاماژه‌ی‌ به‌ گرفته‌كانی‌ ئافره‌تان كردو دووپاتیكرده‌وه‌ به‌بێ‌ به‌شداری‌ چالاكانه‌ی‌ ئافره‌ت له‌ سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و ئابوری‌و میدیاو خوێندندا، ناتوانین ئه‌و خه‌ونانه‌ی‌ له‌ كوردستان هه‌مانه‌ بۆ پێشكه‌وتن‌و سه‌ركه‌وتن بهێنینه‌ دی‌، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست ساڵیاده‌كان هۆكاری‌ دانانی‌ پلانی‌ باشترو سه‌ركه‌وتووتر بن بۆ كاركردن له‌ بردنه‌ پێشی‌ كێشه‌ی‌ ئافره‌تان‌و ڕۆڵپێدان‌و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندندا.

پاشان وتاری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان له‌لایه‌ن په‌روین خان‌و وتاری‌ ڕێكخراوی‌ UNFPA له‌لایه‌ن د.عومه‌ر ئه‌لفاروق‌و وتاری‌ گروپی‌ ژیان خوێنرانه‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ بۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ هونه‌ری‌ پێكه‌شكران‌و له‌ به‌شێكی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا چه‌ند ئافره‌تێكی‌ ئاواره‌ ژیرۆكی‌ خۆیان له‌‌و توندوتیژییانه‌ی‌ به‌رانبه‌ریان ئه‌نجامدراوه‌ گێڕایه‌وه‌و سه‌رنجی‌ ئاماده‌بووانیان ڕاكێشا.

له‌ دوا بڕگه‌ی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا، پێشانگای‌ تایبه‌تی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئافره‌تی‌ ئاواره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ بریتبوو له‌ چه‌ند كارێكی‌ هونه‌ری‌ له‌ بواری‌ وێنه‌كێشان‌و ده‌ستڕه‌نگینی‌‌و چنیندا.





   


08/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.