وێبسیاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌ست به په‌خشی خۆی ده‌كات
ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، به فه‌رمی وێبسایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی ده‌ست به په‌خشی ئاسایی ده‌كات .
بڕیاروایه سه‌عات 11ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18ی كانونی دووه‌می 2016، له هۆڵی بۆنه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م لێپرسراوی به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی تۆڕی پاراستن‌و چاودێریی كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی‌و چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی، وێبسایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌ست به په‌خشی ئاسایی بكات‌و ڕۆژانه زانیارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، كارمه‌ندان، ڕۆژنامه‌نووسان‌و دامه‌زراوه حكومییه‌كان بخاته ڕوو .
شایانی باسه بۆ یه‌كه‌مجاره دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ده‌بێته خاوه‌نی وێبسایتی خۆی، كه تیایدا هاووڵاتیان بتوانن سود له خزمه‌ت‌و زانیارییه‌كانی وه‌رگرن‌و به ئاسانترین ڕێگه ده‌ستیان پێی بگات‌و ڕێیان پێپیشانبدات له كاتی پێویستدا ...
|