• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پیرۆزبێت 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تان

پیرۆزبێت 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تان

به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تانه‌وه‌، به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، جوانترین پیرۆزبایی‌ له‌ ئافره‌تانی‌ كوردستان‌و پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین.

له‌م ڕۆژه‌دا خۆمان به‌ خۆشحاڵده‌زانین كه‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ هاتنه‌ پێشی‌ ئافره‌تان‌و به‌شداریكردنیان له‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و پێشخستنی‌ وڵاتدا خێراتربوون‌و ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌ ئافره‌تان باشتر جێگه‌ی‌ خۆیان له‌ نێو ژیانی‌ سیاسی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌‌و ئابوری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر پێشكه‌وتنێك كه‌ له‌ ڕۆڵی‌ ئافره‌تاندا ده‌بینرێت هێشتا له‌ ئاست پێگه‌و ڕۆڵی‌ گرنگی‌ ئافره‌تدا نییه‌، ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی‌ گه‌لانی‌ پێشخست به‌ ئاستێك له‌ زۆر بواری‌ ژیانسازیدا هه‌نگاوی‌ گه‌وره‌ بهاون‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ ئاسوده‌تر بونیات بنێن.

هه‌ربۆیه‌ كاری‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان، ڕێكخراوه‌كان، ڕۆشنبیرو دامه‌زراوه‌ی‌ ئاینی‌ گه‌وره‌و گرنگ‌و پڕ له‌ ته‌حه‌دایه‌و پێویستی‌ به‌ بازدان هه‌یه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورستانی‌ باشتر سود له‌تواناكانی‌ یه‌كێك له‌ ڕه‌گه‌زه‌ گرنگ‌و پێكهێنه‌ره‌كانی‌ ژیان وه‌رگرێت‌، كه‌ ئافره‌ته‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ماف‌و له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك ئه‌ركیش، بۆ ئه‌و كاره‌ گه‌وره‌یه‌ش پێویستمان به‌ گۆڕینێكی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ تاك‌و هه‌لی‌ باشتر ڕه‌خساندن‌و پێگه‌یاندنی‌ ئافره‌تاندا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هاوته‌ریبی‌ نه‌ریتی‌ باش‌و سروشتی‌ مرۆڤانه‌ی‌ ئافره‌ت‌و پیاو و ڕێزگرتن له‌ ئاین‌و كلتوری‌ گه‌له‌كه‌مان.

دووباره‌ پیرۆزبێت 8ی‌ مارس، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تان

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
8ی‌ 3ی‌ 2017



07/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.