پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ‌و خێزان، وه‌رزێكی نوێی كاری ده‌ستپێكرد
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به شێوازی كار‌و وه‌رزی نوێی پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 6ی 3ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونهریو به‌رزان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی دهربهندیخانو شاره‌زاو به‌رپرسانی به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه، كۆبوونهوهیهتی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ‌و خێزانه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به بایه‌خه‌وه باسی له پڕۆژه‌كه كرد له خزمه‌تی منداڵ‌و خێزان وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌ستخۆشی له سه‌په‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه كرد كه دڵسۆزانه به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان ههستاونو له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر به باشی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه‌یان هێناوه‌ته دی، هه‌روه‌ك له لایه‌نی سپۆنسه‌ری پڕۆژه‌كه‌شه‌وه ئه‌م شاهیدییه دراوه كه سێكته‌ری منداڵه له ڕێكخراوی یونیسێف، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دووپاتیكرده‌وه كه پێیویسته هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو بهرپرسو دامه‌زراوانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجامدانی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌وه هه‌یه زۆر باشتر له ساڵی 2016 كاره‌كانیان ئهنجامبدهنو له وه‌رزی نوێی كاردا بهرههمو هێنانه‌دی ئامانجه‌كان ببه‌نه سه‌رو ژماره‌و داتای داواكراو.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆی ته‌واویان له‌سه‌ر كاره‌كانی پڕۆژه‌كه كرد‌و له ئه‌نجامدا بڕیاردرا به‌ڕێز ئاراس ناسر، به‌رپرسی هۆبه‌ی توێژینه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری پڕۆژه‌كه‌و به‌ڕێزان ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان سه‌رپه‌رشتیاری ڕیپۆرته‌ری پڕۆژه‌كه‌و سۆران سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری سێیه‌می پڕۆهژهكه بێت، هه‌روه‌ك پێشنیاره‌كانی ستاف سه‌باره‌ت به شێوازی به‌شداری كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چهمچهماڵو دهربهندیخانو دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ندكران، هه‌ر له به‌شێكی پڕۆژه‌كه‌دا شێوازی به‌شداری‌و پشتیوانی هیڵی گه‌رمی منداڵان (هێڵی 116) دیاریكراو بڕیاری پێویتسی له‌باره‌وه درا.
پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ‌و خێزان، پڕۆژه‌یه‌كه بۆ پاڵپشتی ماددی‌و مه‌عنه‌وی منداڵانی ئاواره‌و نێوخۆ‌و خێزانه‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به پاڵپشتی ڕێكخراوی یونسێف به‌ڕێوه دهچێتو له ساڵی 2016دا زیاتر له 14 هه‌زار منداڵ‌و خێزان له شاره‌كانی سلێمانی‌و دهربهندیخانو چه‌مچه‌ماڵ لێی سودمهندبوونو له ئێسته‌دا وه‌رزی نوێی كاری بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.