شوێنه‌كه زۆر ناشایسته‌یه به كارمه‌ندان‌و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له بینای سه‌نته‌ری نه‌وا له سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری سه‌ر به بانكی تانجه‌رۆ به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 6ی 3ی 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و سۆران حه‌مه‌سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، بنكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانیان له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌سه‌ركرده‌وه كه بنكه‌یه‌كی سه‌ر به بانكی تانجه‌رۆیه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ختیار ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی بنكه‌وه پێشوازیكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دۆخی بیناو شوێنی دابه‌شكردنی مووچه‌كان‌و كاری كارمه‌ندانی به‌سه‌ركرده‌وه، له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند :" بیناكه زۆر كۆنه‌و شوێنه‌كه شایسته‌ی كاركردن نییه‌و هیچ مه‌رجێكی كاركردنی تێدا نییه"، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كاری به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی بنكه‌كه‌وه وتی :" به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێزی ئه‌م بنكه‌یه ڕووبه‌ڕووی گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه‌و شوێنی كاركردنیان ته‌ندروست‌و باش نییه‌و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان‌و خزمه‌تكردنیان به كه‌مئه‌ندامان كارێكی پێشمه‌رگانه‌یه‌و جێگه‌ی ده‌ستخۆشی‌و سوپاسه".
پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رجه‌م هۆبه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌و چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان گفتوگۆی كرد، له گفتوگۆكانیدا م.عومه‌ر گوڵپی بۆ هاووڵاتیانی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وان هیچ شایسته نییه به ڕێز‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و شوێنێكی پاك‌و خاوێن نییه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌ستشۆرو شوێنی پێویست بۆ حه‌وانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی كه‌مئه‌ندامان‌و كه‌س‌و كاریانی به گرفتی گه‌وره زانی، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دواداچوون بكات بۆ چاككردنی ئه‌و شوێنه یان گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌كان بۆ شوێنێكی شایسته.
شایانی باسه سه‌ردان‌و به‌دواداچوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر‌و هاوڕێكانی جێگه‌ی خۆشحاڵی‌و ستایشی كارمه‌ندان‌و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بوو، هیواشیان خواست به زوویی ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ربكرێن‌و كه‌مئه‌ندامان له‌و گرفته گه‌وره‌یه ڕزگاریان ببێت‌و شوێنێكی شایسته ته‌رخان بكرێت بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.