• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومه‌ر گوڵپی‌: پێویسته‌ حكومه‌ت‌و كه‌رتی‌ تایبه‌ت پابه‌ندبن به‌ دامه‌زراندنی‌ ڕێژه‌ی‌ یاسایی‌ كه‌مئه‌ندامان


به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، ڕێكخراوی‌ (كاردۆز) بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌نرا.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 5ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌، ڕێكخراوی‌ (كاردۆز) بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌ له‌ هۆڵی‌ هۆتێل رامادا ڕاگه‌یه‌نرا.

سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، به‌رهه‌م موحه‌ممه‌د، له‌ وتاری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ڕێكخراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌ ئامانجه‌كانی‌ دروستكردنی‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان كردو ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ دروستكردنی‌ ڕێكخراوێكی‌ له‌و جۆره‌ كه‌ ئامانجی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار بێت بۆ گه‌نجان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ گه‌رمی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ڕێكخراوی‌ كاردۆز كرد، هه‌روه‌ها پاڵپشتی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ هاوكاریكردنیان ده‌ربڕین.

له‌ به‌شێكی‌ وته‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" دامه‌زراندن‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كار بۆ گه‌نجان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ پێی‌ تواناكانی‌ خۆیان له‌ هه‌ردوو كه‌رتی‌ گشتی‌‌و تایبه‌ت مافێكی‌ یاسایی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌و پێویسته‌ هه‌ردوو كه‌رته‌كه‌ پابه‌ندبن به‌ ڕێژه‌ی‌ 5%ی‌ دامه‌زراندن بۆ كه‌مئه‌ندامان وه‌ك له‌ بڕگه‌ی‌ سێیه‌می‌ مادده‌ی‌ ده‌یه‌می‌ یاسای‌ 22ی‌ ساڵی‌ 20111ی‌ كه‌مئه‌نداماندا هاتووه‌، به‌ داخه‌وه‌ له‌ كوردستان وه‌ك پێویست هه‌ردوو كه‌رته‌كه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌و ڕێژه‌یه‌و له‌ ئێسته‌دا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ته‌نها نزیكه‌ی‌ 6 هه‌زار له‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ كارده‌كه‌ن بارودۆخه‌كه‌ له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت خراپتره‌".

هه‌ر له‌ وته‌كانیدا م.عومه‌ر گوڵپی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كه‌دا‌و وتی‌ :" گرنگه‌ هه‌موو ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ هه‌لی‌ پێویست بڕه‌خسێنن‌و هاوكاربن ئه‌وه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌شێكده‌بن له‌ پرۆسه‌ی‌ گه‌شه‌پێدان‌و به‌رهه‌مهێنان له‌ وڵاتدا، له‌كاتی‌ به‌گه‌ڕكه‌وتنی‌ تواناكانیشیاندا بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌ركه‌كانمان به‌رانبه‌ریان به‌جێهێناوه‌ له‌ هه‌مانكاتدا كه‌مئه‌ندامیش ده‌بێته‌ خاوه‌نی‌ پاروی‌ نانی‌ به‌ری‌ ڕه‌نجی‌ خۆی‌‌و ژیانێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌ژی‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا" 

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌ به‌ پیرۆزبایی‌‌و ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌ به‌شدارییان له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كرد.



05/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.