• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان كۆبوویه‌وه‌

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ 3ی‌ 2017، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ (خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان ئه‌نجامدا.

 له‌تیف شێخ عه‌زیز، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان، به‌ وێبسایتی‌ فه‌رمی‌ ڕاگه‌یاند:" لیژنه‌كه‌مان به‌ فه‌رمانێكی‌ كارگێری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان دروستبووه‌و پێكهاتووه‌ له‌ مامۆستایانی‌ شاره‌زا له‌ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیداو چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی‌ شاره‌زا‌و ئه‌كادیمی‌‌و ئه‌ركمان هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌بێت بۆ ئه‌و سڤییانه‌ی‌ پێشكه‌ش كراون بۆ چوونه‌ نێو كێبركێكه‌وه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا".

خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان، خه‌ڵاتێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ بواری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیداو تایبه‌ته‌ به‌و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی‌ تایبه‌تن‌و توانیوینه‌ جێی‌ خۆیان له‌ ژیانی‌ خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا بكه‌نه‌وه‌.


01/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.