• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خشته‌ی‌ نوێی‌ خواردن بۆ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان

به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ نووسراوێكی‌ فه‌رمییه‌وه‌ خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ خواردن ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان ده‌كات كه‌ پێویسته‌ له‌ 1ی‌ 3  تا 31ی‌ 12ی‌ 2017 ه‌وه‌ جێ‌ به‌جێبكرێت.

له‌باره‌ی‌ خشته‌ نوێیه‌كه‌وه‌، كه‌نار شوكر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ وێبسایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" بۆ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م خشته‌یه‌، سودمان له‌ خشته‌ی‌ خواردنی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ها بۆچوونی‌ شاره‌زایان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و پاشان له‌ ڕێگه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكارییه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و نوێنه‌ری‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان‌و به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ئه‌م خشته‌یه‌ ئاماده‌كراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی‌ ڕه‌چاوكراون له‌ دانانی‌ خشته‌كه‌دا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وتی‌:"  سیستمێكی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست‌و گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ‌و خواستی‌ خێزانه‌كان ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه‌ ڕه‌چاوكراون له‌ دانانی‌ خشته‌كه‌دا"، سه‌باره‌ت به‌ جێ‌ به‌جێكردن‌و به‌ دواداچوونیش، كه‌نار شوكر وتی‌:" له‌ زیاد له‌ ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ چاودێریی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ك هه‌ر بۆچوونێكیش هه‌بێت كه‌ بابه‌تییانه‌ بێت له‌ خزمه‌ت منداڵدا وه‌ریده‌گرین‌و گۆڕانكاری‌ تێدا ده‌كه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌شی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ سایتی‌ فه‌رمی‌‌و په‌یجی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ فه‌یس بووك، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان وتی‌:" بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ پێناو ئاسان وه‌گرتنی‌ له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌كان‌و له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دایكان‌و باوكان‌ بزانن منداڵه‌كانیان له‌ دایه‌نگه‌ چی‌ ده‌خوات‌و هه‌روه‌ها بۆچوونی‌ ئه‌وان‌و هه‌ركه‌سێكیش كه‌ شاره‌زایی‌ هه‌بێت بزانین‌و ئه‌گه‌ر بۆچوونێكی‌ تایبه‌تیان هه‌بێت بۆمانی‌ بنێرن تا خشته‌ی‌ خواردنه‌كه‌ بگه‌یه‌نینه‌ ئاستێكی‌ زۆر باشی‌ ته‌ندروست ".
ئه‌م وێنه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ وێنه‌ی‌ خشته‌كه‌یه‌ به‌ شێوه‌ JPG، ئه‌گه‌ر ڕوون نه‌بێت له‌ كاتی‌ چاپكردن‌و وه‌رگرتن‌و ڕاكێشانیدا، پێویسته‌ دایه‌نگه‌كان به‌ PDF وه‌ریگرن، یان سه‌ردانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ خشته‌كه‌.


28/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.