به‌شی دایه‌نگه‌كان سیمیناری (په‌روه‌رده‌ی منداڵ به شێوازی ماریا منتسوری) به‌ڕێوه ده‌بات
له پێناو گه‌شه‌پێدانی زیاتری توانای ستافی دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان، به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌هاوكاری ڕێكخراوی شاهه‌نگ بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ سیمینارێكی به‌ڕێوه‌برد به ناونیشانی(په‌روه‌رده‌ی منداڵ به شێوازی ماریا منتسوری).
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 27ی 2ی 2017، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به هاوكاری ڕێكخراوی شاهه‌نگ بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵ له هۆڵی بۆنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 50 به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان، سیمینارێكی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی توانای ستافی دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له سیمیناره‌كه‌دا، كه‌نار شوكر، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان وته‌یه‌كی پێكهشكردو تیایدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و دیدو تێڕوانینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای دایه‌نگه‌كان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌رپرسی ڕێكخراوی شاههنگیش وته‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی پێكه‌شكرد.
سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن خاتوو سۆزان سۆفی وترایه‌وه كه تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ماریا منتسوری خسته‌ڕوو كه‌بریتییه له یارمه‌تیدانی منداڵ له‌گه‌شه‌كردنی سروشتیانهو گه‌شه‌كردنی ژیریی به ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی یارییه‌كان.
جێی باسه به‌شی دایه‌نگه‌كان به هاوكاری به‌شی پارێزگاری خێزان‌و به‌شه‌كانی پلان، له به‌رنامه‌یدا هه‌یه له‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراو جۆر له بواری به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی توانای دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێت ئه‌وه‌ش له پێناو ڕه‌خساندنی باشترین ژینگه بۆ منداڵه‌كانی له دایه‌نگه‌كاندا.