• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ كار داوای‌ دواخستنی‌ پێشینه‌كانی‌ سه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كات

له‌ ڕوانگه‌ی‌ نووسراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ده‌كات كاتی‌ دانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشینانه‌ی‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ دوابخات تا ئه‌و كاته‌ی‌ دۆخی‌ دارایی‌ باش ده‌بێت.
  
بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (196) لە 16ی‌ 1ی‌ 2017، داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی دەکات بۆ ئەوەی  لای خۆیانەوە نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی بکەن‌و تیایدا داوای دواخستنی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانوبەرە بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبه‌ت (كه‌مئه‌ندامان) بکات، ئه‌وه‌ش بە هۆی قەیرانی دارایی و کەمی مووچەی ئەو توێژە کەلە ئێستادا ناتوانن ئەو قەرزەی لەسەر شانیانه‌ له‌ كاتی‌ خۆیدا بیدەنەوە بە حکومەت.

لای خۆیانەوە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە نوسراوی ژمارە (481)ی‌ ڕۆژی‌ 6ی‌ 2ی‌ 2017 نوسراوی بۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابووری کردووە بە ئاماژەدان بە نوسراوی بەرێوەبەایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کە رەزامەندی بده‌ن لەسەر دواخستنی قەرزی ئه‌و خاوەن پێداویستییه‌ تایبەتانەی کە پێشینەی خانووبەرەو پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە‌و بە هۆی کەمی مووچەکانیان لە ئێستادا ناتوانن قیستەکانیان بدەنەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێی‌ ڕاگه‌یاندین:" ئه‌و داوایه‌مان له‌ ڕوانگه‌ی‌ ژیانی‌ خراپی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌ كردووه‌‌و ئومێد ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ توانای‌ خۆی‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ دواخستنی‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌ كه‌ به‌هۆی‌ پێشینه‌ی‌ خانوو به‌ره‌و هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ریان، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ هات ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت باسیان له‌ گرفته‌كانیان كرد له‌باره‌ی‌ ژیان‌و گوزه‌رانیان‌و كه‌می‌‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌كانیان‌و نه‌بوونی‌ توانا له‌ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی‌ سه‌ریان له‌كاتی‌ خۆیدا ".


27/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.