ۆرك شۆپێك سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی په‌یوه‌ندی به هێزه چه‌كداره‌كان‌و داعشه‌وه ده‌كه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی كۆتا ڕاپۆنی ستراتیجییه‌تێكی نیشتیمانی گشتگیر سه‌باره‌ی به باشترین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش‌و هێزه چه‌كدارییه‌كانی تره‌وه ده‌كه‌ن‌و ئه‌وانه‌شی ڕیزه‌كانیان به‌جێدێڵن ئه‌مڕۆ ۆرك شۆپێك له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 26ی 2ی 2017، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌پرسانی حكومی‌و ڕێكخراوه‌یی په‌یوه‌ندیدار به مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵانه‌وه له‌شاری هه‌ولێرو له هۆتێل دیده‌م ۆرك شۆپێك له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسێفه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له ۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی كه‌بریتبوون له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان‌و به‌رپرسانی به‌شی پاراستنی منداڵ‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی‌و لاوان‌و به‌رپرسانی مافی مرۆڤ‌و ژماره‌یه‌ك تر له به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری تری حكومه‌ت، ۆرك شۆپه‌كه گفتوگۆی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كرد كه ئاماده‌كرابوو.
ۆرك شۆپه‌كه بریتییه له داڕشتنی ڕاپۆرتی كۆتایی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی منداڵان به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش‌و ڕێكخراوه چه‌كدارییه‌كانی تره‌وه، كه ده‌رئه‌نجامی 850 كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی یونسێفه له‌گه‌ڵ ده‌یان دامه‌زراوه‌ی حكومی‌و ناحكومی جیاجیا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و عێراق، به مه‌به‌ستی داڕشتنی ستراتیجییه‌تێكی نیشتیمانی گشتگیری بونیاتنراو له‌سه‌ر به‌ڵگه بۆ وێناكردنی پێداویستییه‌كان به‌له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كان، پێدراوه‌كان‌و مه‌نهه‌جییه‌ته‌كان.
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاراس ناسر، ده‌روونناس‌و به‌رپرسی هۆبه‌ی توێژینه‌وه ئاماده‌ی ۆرك شۆپه‌كه بوون‌و به خستنه‌ڕووی بۆچوونیان له‌باره‌ی بابه‌تی ۆرك شۆپه‌كه‌وه خسته‌ڕوو.