گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر منداڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕۆژی شه‌ممه، 25ی 2ی 2017، به ئامادبوونی ژماره‌یه‌ك لایه‌ن‌و ڕێكخراوی په‌یوه‌ندیدارو كه‌سایه‌تی، له هۆڵی قاوه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه گفتوگۆیه‌كی كرایه‌وه له‌باره‌ی پرسی "هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر منداڵ" به‌ڕێوه چوو.
له‌و گفتوگۆیه‌دا كه ڕێكخراوی تاكۆ پێی هه‌ستابوو، ئاماده‌بووان باسیان له‌و هۆكارانه كرد كه ده‌بنه هۆی توندوتیژی‌و چۆنییه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، له گفتوگۆكه‌دا، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی كه ئاماده‌ی گفتوگۆكه بوو وتی:" زۆر هۆكار هه‌ن ده‌بنه هۆی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ژاری‌و هه‌ژاری ڕۆشنبیریی‌و هه‌ژاریی له هونه‌رو زانستی په‌روه‌رده‌وه هه‌یه لای خێزانه‌كان‌و مامۆستایان، هه‌روه‌ك ڕۆڵی هێندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌م ڕووه‌وه نه‌رێنییه‌و به زانین یان نه‌زانین كاریگه‌رییه‌كه‌ی خراپ له‌سه‌ر تاكه‌كان داده‌نێن".
بڕیاوایه ئه‌م گفتوگۆیه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی زیاتر كاریان له‌سه‌ر بكرێت‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی منداڵ‌و پاراستنی مافه‌كانیه‌وه زیاتر گفتوگۆبكرێن‌و تا ئه‌و ئاسته‌ی ببنه به‌شێك له پلانی كاری دامه‌زراوه‌و ڕێكخراوه‌كان.
|