به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له پارێزگای سلێنمانی، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌ناڵی ڕووداو‌و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی ڕۆژنامه‌نووسه ڕۆح سووكه‌كه‌تان خاتوو (شیفا گه‌ردی) ده‌كه‌ین‌و له خوای گه‌وره داواكارین پله‌ی له به‌هه‌شتدا به‌رز بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی كوردستان له به‌هه‌شتدا بیحه‌وێنێته‌وه.
له‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی به توانای وه‌ك خاتوو شیفا له‌ناخه‌وه ڕایچڵه‌كاندین، به‌تایبه‌ت شیفاخان وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس‌و ئافره‌تێك پێشمه‌رگانه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه هه‌واڵ‌و زانیاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌گواسته‌وه.
دوا خه‌می ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێت
انا لله وانا الیه را‌جعون
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
25ی 2ی 2017