به‌بۆنه‌ی ڕه‌فتارێكی باشییه‌وه، كه مایه‌ی گه‌شه‌پێدانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارێكی هیوا به‌خشه بۆ كۆمه‌ڵگه، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی خه‌ڵاتی (ده‌ستپاكی) ده‌به‌خشێته گه‌نجێكی شاری سلێمانی.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 21ی 2ی 2017، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری‌و عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و به‌رپرسی به‌ش‌و هۆبه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندان‌و ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، خه‌ڵاتی (ده‌ستپاكی) پێشكه‌ش به گه‌نجێك كرد به‌ناوی (مه‌سعود سڵێمان) كه دانیشتووی شاری سلێمانییه‌و پیشه‌ی پۆلیسی پاسه‌وانییه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی پاسه‌وانی سلێمانی.
خه‌ڵاته‌كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی گه‌نجه‌كه‌دا بوو كه‌تیایدا پاشئه‌وه‌ی بڕی زیاتر له (160,000) سه‌دو شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌دۆزێته‌وه به‌بێ ده‌ستكاری‌و له‌ماوه‌ی 15 سه‌عاتدا ده‌یگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌بێ هیچ به‌رانبه‌ر‌و دیارییه‌ك.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو هۆكاره‌كانی ئه‌و ڕێزلێنانه‌ی ڕوونكرده‌وه‌و وتی:" گرنگه ڕه‌فتاره باشه‌كان، نه‌ریته جوانه‌كان، به‌ها باڵاكان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ستنیشان بكرێن‌و هانی گه‌نجان‌و هاووڵاتیان بدرێت له‌سه‌ر چاولێگه‌ریی‌و شوێنكه‌وتنیان، ئێمه له كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاكمان هه‌یه، خووڕه‌وشتی به‌رزو جوانمان هه‌یه، گه‌لێكی ده‌ستپاكمان هه‌یه، كه به‌رهه‌می خێزانی كورد‌و ڕه‌وشتی كورد‌و ئاینی‌و كلتوری كورده، ڕاسته ده‌یان‌و سه‌دان‌و هه‌زاران ڕووداو ده‌بینین‌و ده‌بیستین كه تیایدا لوتكه‌ی به‌های باڵامان پیشانده‌دات، به‌ڵام ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه گه‌نجه‌كان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنن‌و كه پشت به‌خۆیان ببه‌ستن‌و چاویان له‌وه نه‌بێت به ماڵی كه‌س بژین‌و به دوای ژیان‌و ئاینده‌ی خۆیاندا توانا‌و به‌هره‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن"، هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه كه " گرنگه حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌و هاووڵاتیان به كاره باشه‌كان بڵێن باش‌و باسیان بكه‌ن‌و گرنگیان پێبده‌ن‌و تیشكیان بخه‌نه‌سه‌ر، تا ببنه جێگه‌ی تێڕامانی كۆمه‌ڵگه‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری هه‌ر كه‌سێك كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خراپ‌و فێڵكردن‌و تاوان بێت، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه ئێمه كاك مه‌سعودمان به شایسته‌ی خه‌ڵاتی ده‌ستپاكی زانی‌و به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره زۆره توانیویه‌تی خاڵێكی ئه‌رێنی گه‌وره بۆ خۆی‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌و شار‌و وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات‌و هیوای خۆشبه‌ختی له دونیا‌و دواڕۆژ بۆ ده‌خوازین".
له وته‌یه‌كیشدا، هاووڵاتی مه‌سعود سڵێمان، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، خاوه‌نی خێزان‌و 3 منداڵ، پاش گێڕانه‌وه‌ی چۆنییه‌تی ڕووداوه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ی پاره‌كه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، به ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاند:" من كاتێك ئه‌م كاره‌م كردووه بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه‌س ده‌ستخۆشیم لێبكات، به‌ڵكو له‌وه تێگه‌یشتووم كه ئه‌م پاره‌یه هی من نییه‌و به من حه‌رامه‌و پێویسته بیگێڕمه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی كه مافی ئه‌وه‌و پێیه‌وه ماندوو بووه‌و پێی حه‌ڵاڵه، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر گوڵپی ده‌كه‌م كه ئێمه‌یان به شایسته‌ی ئه‌م خه‌ڵاته زانیوه، ئه‌وه‌ی منیشی هانداوه بۆ ئه‌م كاره ته‌نها ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌یه كه له ئیسلام‌و باوك‌و دایكمه‌وه فێربووم".