• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ده‌كات‌و ده‌ستخۆشیی له‌كاره‌كانیان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی‌ باسكردن له‌ كاره‌ هاوبه‌شه‌كان‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ ئاسایش‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ده‌كات.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 21ی‌ 2ی‌ 2017، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕێبوار ره‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاسا له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و هیوا ڕه‌حمان ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانیان كردو له‌لایه‌ن لیوا حه‌سه‌ن نووری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایش‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانه‌وه‌ پێشوازی‌ كران.

له‌ دیدارو دانیشتنێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوبه‌ش‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌كان كرا، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك دیارده‌ی‌ نامۆ به‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئادابی‌ گشتی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و چۆنیه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی‌ پۆلیس‌و ئاسایشه‌وه‌ گفتوگۆكران به‌ جۆرێك هاووڵاتیان دڵنیا ببنه‌وه‌ كه‌ ئاسایشی‌ كۆمه‌لایه‌تییان پارێزراوه‌و گروپێك له‌ خه‌ڵكی‌ تاوانكار له‌ پێناو بازرگانی‌‌و پڕكردنی‌ گیرفانیان‌و ئاره‌زووبازی‌ خۆیاندا نه‌بنه‌ شێوێنه‌ری‌ ژیانی‌ گشتی‌ هاووڵاتیان‌و سیمای‌ ژیانی‌ شارستانی‌ شارو پارێزگای‌ سلێمانی‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیداره‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ چه‌پكه‌ گوڵی‌ ده‌ستخۆشی‌‌و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ كرد به‌هۆی‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌‌و ئه‌فسه‌رانی‌ ئاسایش تۆماریان كردووه‌ له‌ دابینكردنی‌ ئاسایش‌و پاراستنی‌ ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌ هاووڵاتیاندا له‌ ڕووبه‌ڕووی‌ بوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر ڕووداوو ئه‌گه‌رێك ببێته‌ هۆی‌ تێكدانی‌ ئاسایشتی‌ هاووڵاتیان‌و شارو شارۆچكه‌كان.

هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی‌ دیداره‌كه‌دا، باس له‌‌و گروپ‌و كه‌سانه‌ كرا كه‌ به‌سودوه‌رگرتن له‌ دۆخ‌و ژینگه‌ی‌ تایبه‌ت فێڵ له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن‌و به‌ پاساوی‌ جۆراوجۆره‌وه‌ پاره‌ له‌ هاووڵاتیان ده‌كێشنه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ سه‌ڕه‌رای‌  كاری‌ جیدی‌‌و هه‌وڵی‌ شه‌وانه‌ڕۆژی‌ خۆیان‌و پێشمه‌رگه‌كانی‌ ئاسایش، دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ پاراستنی‌ سه‌رو ماڵی‌ هاووڵاتیان‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر گروپ‌و كه‌سێكی‌ تاوانكاردا‌.

له‌ كۆتایی‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و وه‌فدی‌ هاوڕێی‌ ده‌ربڕی‌‌و سوپاس‌و پێزانینی‌ ئاراسته‌كردن‌و هاوكاری‌ خۆی‌ بۆ دامه‌زراوه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دووپاتكرده‌وه‌.


21/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.