• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ دوو ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كات


ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌، 20ی‌ 2ی‌ 2 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاشتی‌ ئیبراهیم، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شیلان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، پێشوازی‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاڤان جه‌مال‌و نیاز ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، به‌تایبه‌ت دۆسیه‌ی‌ ئافره‌تان‌و گرفته‌كانیان‌و كاره‌كانی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئاسته‌نگه‌كانی‌ كاری‌ خستنه‌ڕوو، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست به‌ پێی‌ تواناو بواری‌ خۆیان ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هاوكاربێت له‌ باشكردنی‌ دۆخی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ خزمه‌ت ئافره‌تاندا.

دواتر هه‌ردوو ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دنی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراویان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ دۆخی‌ شه‌ڵته‌رو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ له‌وێ‌ داڵده‌دراون به‌سه‌ركرده‌وه‌.

 


20/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.