به بڕی 11 ملیۆن دینار دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری ڕووپۆشكرا
پاشئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو له بۆنه‌یه‌كدا دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به فه‌رمی كرایه‌وه، له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وتی 3 له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه پڕۆژه‌ی پڕ فه‌رشكردنی ته‌واوكراو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه به‌سه‌ر كرایه‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 19ی 2ی 2017، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاشتی ئیبراهیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و كه‌نار شوكر، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، سه‌ردانی دایه‌نگه‌ی به‌ختیارییان كرد‌و له‌لایه‌ن گوڵون عه‌ونی بیلال، به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌و كارمه‌ندانی دایه‌نگه‌وه پێشوازیكران.
سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و هاوڕێكانی بۆ دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كه‌و له نزیكه‌وه بینینی كاره‌كانی پڕفه‌رش كردن‌و دۆخی دایه‌نگه‌كه بوو كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شێوه‌ی كۆتایی له كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ر وه‌ربگیرێت.
جێی ئاماژه‌یه پڕۆژه‌ی پڕ فه‌رشكردن به تێچووی نزیكه‌ی 11 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وتی 3 له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه به لیژنه‌یه‌كی ڕاسته‌وحۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێكراوه، ڕووپۆشكردنی فه‌رش‌و كومپار بۆ دایه‌نگه گرنگی‌و بایه‌خی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان له‌سه‌رمای زستان بپارێزرێن هه‌روه‌ها له كاتی یاریكردن‌و هات‌و چۆدا منداڵه‌كان سه‌لامه‌ت بن‌و به‌هۆی كه‌وتنه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌زیه‌ت‌و ئازار نه‌بنه‌وه.
|