• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵدا زیاتر له‌ 500 منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت سودیان لێوه‌رگرتووه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاهێنانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافه‌كه‌ی‌‌ ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵدا توانیویانه‌ زیاتر له‌ 500 منداڵ سودمه‌ند بكه‌ن‌و ڕاهێنانی‌ په‌روه‌رده‌ییان بۆ ئه‌نجامبده‌ن.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 17ی‌ 2ی‌ 2017، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕه‌فیق حه‌مه‌كه‌ریم، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و له‌تیف شێخ عه‌زیز، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و نازه‌نین عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هانا بۆ ڕاهێنانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاهێنانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ كرد كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت پاش ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و بینایه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ سه‌نته‌ری‌ ناوبراو.

وه‌فده‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوعمان عه‌بدوڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ سێكته‌ری‌ به‌رنامه‌كان‌و سروه‌ فه‌یزوڵڵا، به‌رپرسی‌ سێكته‌ری‌ په‌روه‌رده‌ له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزو د.جه‌مال مه‌عروف،به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ره‌كه‌وه‌ پێشوازی‌ كران.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ سه‌ردانی‌ سه‌رجه‌م به‌ش‌و یه‌كه‌ جیاجیاكانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ كاری‌ ڕاهێنانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ مامۆستاو ڕاهێنه‌رانیان بینی‌‌و چاویان به‌ ژماره‌یه‌ك منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و خێزانه‌كانیان كه‌وت‌و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و به‌ش‌و یه‌كه‌ جیاجیاكانی‌‌و توانا‌ی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و گرفته‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ كرد.

پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان، ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافی‌ سه‌نته‌رو ڕێكخراوی‌ منداڵپارێز كردو كاره‌كه‌یانی‌ به‌ گرنگ زانی‌‌و وتی‌ :" خوای‌ گه‌وره‌ له‌ قورئاندا باس له‌ گه‌وره‌یی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕزگاركردنی‌ ڕوحی‌ كه‌سێكی‌ ترو به‌ ڕزگاركردنی‌ سه‌رجه‌م مرۆڤی‌ سه‌رزه‌وی‌ چوواندووه‌، ئه‌م كاره‌ی‌ ئێوه‌ش هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی‌ وه‌ك ڕزگاركردنی‌ مرۆڤ‌و خێزانه‌كانیان وایه‌و گه‌وره‌یی‌‌و پیرۆزییه‌كی‌ زۆری‌ تێدایه‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ زۆر خۆشحاڵین كه كه‌ ده‌بینین ستافێكی‌ گه‌نج‌و دڵسۆز كارێكی‌ گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزیش بیناكه‌یان له‌ كارێكی‌ گه‌وره‌و گرنگدا به‌كارهێناوه‌ كه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆری‌ تێچووه‌ له‌ دروستكردنیدا".

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ به‌شێكی‌ قسه‌كانیدا خوازیاری‌ ئه‌وه‌بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ بڕیاردان له‌ كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ گرفت‌و كێشه‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌بوون كه‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداوستی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌و ئاگاداری‌ كاری‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌و سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌بوون تا باشتر له‌باره‌ی‌ پشتیوانی‌ سه‌نته‌ره‌كان‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو ئه‌مجۆره‌ پڕۆژانه‌وه‌ بڕیاریانبدایه‌و پشتیوان بوونایه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و ئاماده‌یی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیشی‌ دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پشتیوانی‌ كاره‌كانیان‌و دووباره‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ستافی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ كرد كه‌ به‌ ڕوحییه‌تێكی‌ به‌رزی‌ ئه‌رێنییه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ڕۆژانه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌ به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسانی‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزو به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌ری‌ ناوبراو سوپاسی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هاندانه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیان كردو هیوایان خواست له‌ ئاینده‌دا سه‌نته‌ره‌كه‌ باشتر خزمه‌تی‌ منداڵان بكات.

سه‌نته‌ری‌ ڕاهێنانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، سه‌نته‌رێكی‌ ڕاهێنانكاری‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزه‌ كه‌ به‌ پێی‌ ڕێككه‌وتنێك له‌ بینایه‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خزمه‌تی‌ ئه‌و منداڵانه‌ ده‌كات كه‌ گیروگرفتی‌ وه‌ك (ئۆتیزم‌، داون سیندرۆم‌، شه‌له‌ڵ، ده‌ماغ، ...) یان هه‌یه‌، تیایدا منداڵان به‌ پڕۆگرامێكی‌ تایبه‌ت ڕاهێنانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و جه‌سته‌یی‌ جۆراوجۆریان پێده‌كرێت‌و به‌سه‌ر سێ‌ جۆری‌ ناوبه‌ناو و هه‌فتانه‌و ڕۆژانه‌دا دابه‌شیان كردوون‌و تیایدا منداڵان به‌ چه‌ندین شێوه‌ سود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ وه‌رده‌گرن، له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ كاری‌ سه‌نته‌ره‌كه‌شدا زیاتر له‌ 500 منداڵ له‌ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا سودمه‌ندبوون‌و سه‌رجه‌م ستافی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ش نزیكه‌ی‌ 32 كه‌سن به‌ناونیشانی‌ جیاجیا.



17/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.