• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مامۆستایان‌و خوێندكارانی‌ كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاری‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان سازده‌كه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیش بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش ده‌كات


مامۆستایان‌و خوێندكارانی‌ به‌شی‌ شارستانی‌ كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاری‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی‌ ڕێزو خۆشه‌ویستی‌ بۆ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ خانه‌كان سازده‌كه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیش ڕێز له‌ كاره‌كه‌یان ده‌گرێت.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 14ی‌ 2ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.ئاسۆ، ڕاگری‌ كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاریی‌‌و د.سیروان سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ شارستانی‌ كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاریی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رپرسی‌ خانه‌كانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان‌و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ تری‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، خوێندكارانی‌ به‌شی‌ شارستانی‌ كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاری‌ فیستیڤاڵێكی‌ قه‌شه‌نگ‌و پڕ له‌ چالاكی‌‌و هونه‌رو مۆسیقاو گۆڕانیان بۆ دڵخۆشكردنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان ڕێكخست.

له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌به‌شێكی‌ قسه‌كانیدا وتی‌ :" گرنگه‌ زانكۆكان به‌وجۆره‌ خوێندكاره‌كانیان په‌روره‌ده‌ بكه‌ن‌و ڕابهێنن كه‌ هاوشانی‌ ئه‌ركه‌ زانستییه‌كانیان‌و فێركردنی‌ پیشه‌و زانست، پڕ چه‌ك بكرێن به‌ ڕه‌وشت‌و به‌های‌ مرۆیی‌ گه‌وره‌ كه‌ ئاینده‌ی‌ وڵات به‌هه‌ردوو چه‌كی‌ زانست‌و ڕه‌وشت ڕۆشن بكه‌ن، وه‌ك خۆشه‌ویستی‌‌و ڕێزو وه‌فاو هاوكاری‌‌و ده‌ستبارگری‌‌و ئامێزگرتنه‌وه‌ بۆ بێلانه‌كان‌و ڕێزگرتنی‌ بیروڕای‌ جیاواز، له‌م ڕوه‌وه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌شی‌ شارستانی‌ كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌م، له‌م ڕوه‌وه‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پێشه‌نگ بووه‌و هه‌میشه‌ سه‌لماندوویه‌تی‌ كه‌ سلێمانی‌ پایته‌ختی‌ ڕۆشنبیرییه‌".

هه‌روه‌ك هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.سیروان سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ شارستانی‌‌و نوێنه‌ری‌ خوێندكارانی‌ به‌شی‌ شارستانی‌ وته‌یان پێكه‌شكردو ئامانجی‌ بۆنه‌كه‌یان ڕوونكرده‌وه‌‌و پاشان له‌لایه‌ن تیپی‌ هونه‌ری‌ خوێندكرانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و موزیك‌و گۆرانی‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا.

له‌ بڕگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان پێشكه‌ش به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و كۆلێجی‌ ئه‌ندازیاریی‌‌و به‌شی‌ ئه‌ندازیاریی‌ شارستانی‌ پێشكه‌ش كرد، له‌ هه‌مان مه‌راسیمیشدا، خوێندكاران‌و سه‌رۆكی‌ به‌ش‌و مامۆستایانی‌ به‌شی‌ شارستانی‌ خه‌ڵاتیان به‌سه‌ر منداڵانی‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان دابه‌شكردو خه‌ڵاته‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌نوه‌ر عومه‌ر‌و چۆپی‌ عه‌لی‌‌و به‌ناز كه‌ریم‌و نیان ئیبراهیمه‌وه‌ وه‌رگیران.


15/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.