• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێز له‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیوان ده‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ مه‌راسیمێكی‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ فه‌رمی‌ پڕۆژه‌ی‌ بینای‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌رگرتنی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیوان به‌ڕێوه‌ برد.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 15ی‌ 2ی‌ 2017، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،  به‌ ئاماده‌بوونی‌ سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید به‌ وه‌كاله‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، پێشوازی‌ له‌ حاجی‌ عابید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیوان كرد‌، ئامانجی‌ سه‌ردان‌و میواندارییه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بوو بۆ ڕاده‌ستكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ ته‌واوكراوی‌ بینای‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید كه‌ به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنێك كه‌ له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و كۆمپانیای‌ ناوبراودا ئه‌نجامدراوه‌و تیایدا لایه‌نی‌ ده‌ستپێشخه‌ر ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ ته‌واوكردنی‌ بیناكه‌ جێ‌ به‌جێكردووه‌و له‌ ئێسته‌دا له‌به‌ر پێویستی‌ زۆری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید وه‌ك بینای‌ پارێزگا به‌كارده‌هێنرێت.

له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگرانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و كارگێڕی‌، ئه‌لوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور‌و ئاشتی‌ ئیبراهیم‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ یاساو ئه‌ندازیاری‌‌و پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و كارگێڕی‌‌و توێژینه‌وه‌ ئاماده‌یبوون، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێزی‌ له‌ كاره‌كه‌ی‌ كۆمپانیای‌ چاكه‌كار گرت‌و خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشیه‌ به‌ڕێز كاك حاجی‌ عابید ئه‌حمه‌د‌و گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیوان، هه‌روه‌ك له‌ وته‌یه‌كیشیدا بۆ ئاماده‌بووان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" به‌شداری‌ سه‌رمایه‌داران‌و كۆمپانیاكان له‌ بونیاتنانی‌ وڵاتدا كارێكی‌ گرنگی‌ ئه‌خلاقی‌‌و نیشتیمانییه‌و پێویسته‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش زۆر به‌باشی‌ ئه‌م به‌شداریی‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییدا ڕێك بخه‌ن‌و نرخاندنیان هه‌بێت بۆیان" سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ش وتی‌ :" پڕۆژه‌كه‌ له‌ خودی‌ خۆیدا كه‌ پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ خۆی‌ هه‌یه‌و هیوای‌ خواست كۆمپانیاكان‌و سه‌رمایه‌داران باشتر له‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاووڵاتیان بچنه‌ پێش‌و هاوكارو پشتیوانی‌ دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بن له‌ بواری‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی‌ هه‌ژاران‌و بێ‌ نه‌واكان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و بێ‌ سه‌رپه‌رشتان ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ كۆمپانیای‌ دیوان زۆر جێگه‌ی‌ نرخاندنه‌و هیوادارین پاش ئه‌وه‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید بینای‌ شایسته‌ به‌خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن ئه‌و بینایه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید‌و له‌ بواری‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا خزمه‌تی‌ پێبكرێت به‌ دانیشتوانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌".

سه‌باره‌ت به‌ بیناكه‌و دیزاینه‌كه‌‌و شێوازه‌ ئه‌ندازیارییه‌كه‌ی‌، عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند :" كۆمپانیای‌ به‌خشه‌ر‌و چاكه‌كار سه‌لیقه‌یه‌كی‌ جوانیان به‌كارهێناوه‌ له‌ دروستكردن‌و دیزاینكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌دا‌و هه‌وڵیانداوه‌ كارێكی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ ژینگه‌ی‌ كورده‌واری‌‌و شوێنه‌واری‌ ئه‌نجامبده‌ن‌و پڕۆژه‌یه‌كی‌ ناوازه‌ی‌ هونه‌ری‌ گونجاو له‌گه‌ڵ سروشتی‌ ناوچه‌كه‌ بونیات بنێن كه‌ كه‌ له‌سه‌ر شێوازی یه‌كێك له‌ قه‌ڵا كۆنه‌كانی هه‌ورامانه‌‌و ده‌كرێت وه‌ك یه‌كێك له‌ بینا شوێنه‌وارییه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌ماشای‌ بكرێت".

له‌ وته‌یه‌كیشیدا بۆ ئاماده‌بووان، حاجی‌ عابید ئه‌حمه‌د، وتی‌ :" زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م مه‌راسیمه‌و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی‌ سوپاس نه‌بووین‌و ئه‌ركێكی‌ ئه‌خلاقی‌‌و ویژادانی‌ خۆمان به‌رانبه‌ر به‌ هاووڵاتیان‌و شارو وڵاتی‌ خۆمان به‌جێهێناوه‌و سوپاس‌و پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌راسیم‌و خه‌ڵاته‌و هه‌رچیمان پێ‌ بكرێت بۆ خزمه‌تی‌ وڵات‌و گه‌لی‌ خۆمان كه‌مته‌رخه‌می‌ نانوێنین".

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سالار فه‌تاح، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو سوپاسی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراوی‌ كرد بۆ كاره‌كه‌یان‌و هیوای‌ خواست كۆمپانیاو سه‌رمایه‌داره‌كانی‌ تر‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ئه‌ركی‌ خۆی‌ به‌رانبه‌ر پارێزگا نوێیه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جێبهێنن، هه‌روه‌ك ئومێده‌واربوو له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا بتوانرێت پڕۆژه‌كه‌ باشتر له‌ خزمه‌تی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌كاربهێنرێت هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌لێنه‌ی‌ بیناكه‌ له‌ ئێسته‌دا پڕیكردوه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگا به‌ گرنگ وه‌سف كرد كه‌بینای‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ دیوانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیده‌.

پێویسته‌ بوترێت پڕۆژه‌كه‌ به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ واژۆكراو له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاوێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیوان له‌ 17ی‌ 7ی‌ 2011  له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زیاتر له‌ ٣٧٢٠ م٢ ئه‌نجامدراوه‌‌و تێچووه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ نزیكه‌ی‌ (1,500.000,000 - یه‌ك ملیارو پێنج سه‌د ملیۆن دینار) كه‌ سه‌رجه‌می‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو بووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هیچ ئه‌رك‌و پابه‌ندییه‌كی‌ دارایی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌كه‌دا نه‌بووه‌، له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌ركه‌كانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ گروپی‌ كۆمپانیاكانی‌ دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاماژه‌یان پێدراوه‌و پاش ته‌واوبوونیشی‌ له‌ مانگی‌ 6ی‌ 2015، له‌به‌رنه‌بوونی‌ بینای‌ شیاو بۆ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك بینای‌ پارێزگا له‌ لایه‌ن پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیده‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌پێی‌ بڕگه‌یه‌كی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كۆمپانیاو ناوبراو ئاماده‌بووه‌ پاش ته‌واوبوونی‌ پڕۆژه‌كه‌ ئه‌ركه‌ دارایی‌‌و كارگێڕییه‌كانی‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان بۆ ماوه‌ی‌ (2 تا 5 ساڵ) له‌ خۆبگرێت.


15/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.