• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هێنانه‌دی‌ ئامانج‌و ئاستی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان خرایه‌ ڕوو


له‌ سیمینارێكدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كار‌و ئه‌نجامه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 14ی‌ 2ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و گه‌شاو عومه‌ر، شاره‌زای‌ دارایی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ستافی‌ پڕۆژه‌كه‌، به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پلان، سیمینارێكیان له‌سه‌ر كارو ئه‌نجامه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان به‌ڕێوه‌برد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌ به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف بۆ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و په‌نابه‌رو خانه‌خوێ‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاره‌زوو غه‌فوور‌و سۆران سه‌عید‌و ئاراس ناسر، وه‌ك سێ‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوویان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باش بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاستی‌ پێشكه‌وتووی‌ پڕۆژه‌كه‌شیان له‌ بواری‌ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانیدا كه‌ بریتیبووه‌ له‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆ 16 هه‌زار منداڵ له‌ شه‌شه‌ مانگی‌ ڕابردوودا شیكرده‌وه‌.

له‌به‌شێكی‌ سیمیناره‌كه‌دا، هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ هێڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) كه‌ به‌شێك له‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌شداریكردنی‌ توێژه‌رانی‌ هێڵه‌كه‌ به‌ڕێگه‌ی‌ ناساندنی‌ هێڵه‌كه‌ به‌ منداڵان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ئه‌و ئاسته‌ پێشكه‌وتووه‌ی‌ به‌ داتا خسته‌ڕوو كه‌ به‌هۆی‌ پاڵپشتی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ هێڵه‌كه‌ به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌ كه‌ دواجار بریتییه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان‌و پاراستنی‌ له‌ كاتی‌ گرفت‌و كێشه‌كانیاندا.

پاش ته‌واوبوونی‌ خستنه‌ڕووی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه‌، ئاماده‌بووان به‌ پرسیاری‌ جۆراو جۆر به‌شداربوون له‌ سیمیناره‌كه‌دا‌و زۆرینه‌ی‌ پرسیاره‌كانیش خۆیان له‌ میكانیزمی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌، چۆنییه‌تی‌ به‌شداریپێكردن‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كان، ڕه‌گه‌زو شوێنی‌ دانیشتی‌ منداڵه‌كان، هه‌روه‌ها لایه‌نی‌ ته‌كنیكی‌‌و چۆنییه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و ستافانه‌ی‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، بڕی‌ پاره‌و چۆنیه‌تی‌ خه‌رجكردنی‌ بۆ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان‌و چالاكییه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌، سه‌رپه‌رشتیارانی‌ پڕۆژه‌كه‌ش زۆر به‌ جوانی‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئاماده‌بووانیان دایه‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌یان ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان لای‌ ئامادبووان ڕوون نه‌بوون.

له‌ كۆتایی‌ سیمیناره‌كه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م به‌شداربووان ده‌ستخۆشی‌ زۆریان ئاراسته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاران‌و كارمه‌ندان‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی‌ پڕۆژه‌كه‌ كرد كه‌ زۆر به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ ئامانجه‌كانیان هێناوه‌ته‌ دی‌، هه‌روه‌ك زۆر به‌ شه‌فافییه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ ڕاده‌په‌ڕێنن، هیواشیان خواست پڕۆژه‌كه‌ به‌زوویی‌ نوێبكرێته‌وه‌و خزمه‌تی‌ زیاتر به‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و په‌نابه‌رو خانه‌خوێ‌ بكرێت وه‌ك  یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ بنچینه‌ییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.

سیمیناره‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ، پاش ڕاگه‌یاندنی‌ بوو له‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا له‌ه‌هه‌رسێ‌ ڕێگه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ سایت‌و په‌یجی‌ فه‌رمی‌‌و گشتاندنی‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌‌و په‌یوه‌ندی‌ ڕاسته‌وخۆو ته‌له‌فوونی‌، بۆ ئاماده‌بوونی‌ خۆویستانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ (دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان، چاودێریی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌، چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و ڕانیه‌).



14/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.