ڕێنمایی خێزانی جێگره‌وه چووه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه
به‌پێێ بڵاوكراوه‌ی (وه‌قائیعی كوردستان)، ژماره (206)، 31ی 1ی 2017، ڕێنمایی خێزانی جێگره‌وه ده‌رچوو له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به واژۆی د. موحه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی یاسایی، شێوازێكی نوێی خزمه‌تكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه، له ئاماده‌كردنی ڕێنماییه‌كه‌دا، یاسایی‌و شاره‌زایانی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی‌و هه‌ولێر، له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شدارییان تێدا كردووه، هه‌روه‌ك بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی ئه‌زموونده‌كرێت، وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌و ئه‌زموونكردنه‌ش پارێزگای سلێمانی‌و ناوشاری سلێمانی هه‌ڵبژێردراوه.
ڕێنماییه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه پێویسته له پرۆسه‌ی جێ به‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌دا په‌یڕوییان لێبكرێت له باره‌ی منداڵ‌و ئه‌و خێزانانه‌ی ئاماده‌ن خۆویستانه له پرۆسه‌كه‌دا به‌شداربن‌و ببنه دایه‌نی منداڵ.
له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ته‌واوی ڕێنماییه‌كه له‌به‌شی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
|