• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی‌ سه‌رپێچیان له‌ یاساو ڕێنماییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ سزا ده‌دات

به‌ هۆی‌ پابه‌ند نه‌بوونیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واو به‌ یاساو ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ (10) دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ سزا ده‌دات‌و مۆڵه‌تی‌ 15 ڕۆژیان ده‌دات بۆ چاككردنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كانیان.

به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (529) له‌ ڕۆژی‌ 13ی‌ 2ی‌ 2017ی‌ ده‌رچوو  له‌به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌) ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كانی‌ (گوڵێ‌، ئارا، ساندیبێل، لاس، گۆیژه‌، شاهانه‌، بانه‌، بابان، سێوه‌، لیره‌) ده‌كات.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌به‌رانبه‌ر پابه‌ند نه‌بوونتان وه‌ك پێویست به‌ سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان، وه‌ك له‌ فۆرمی‌ سه‌ردانی‌ لیژنه‌ی‌ به‌دواداصوونی‌ دایه‌نگه‌كان دیاریكراوه‌، سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌)تان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین، پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی‌ (15) ڕۆژدا سه‌رجه‌م كه‌م‌و كورتی‌‌و سه‌رپێچییه‌كان چاك بكرێن‌و پابه‌ندبن به‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ مه‌رج‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كانه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ڕێكاری‌ یاسایی‌ تر ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌م ڕێكارانه‌ پاش دوو كۆبوونه‌وه‌ له‌ 30و 31ی‌ 10ی‌ 2016 دا دێن به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان‌و تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارو ڕێنمایی‌‌و ڕێكارانه‌ی‌ پێویسته‌ دایه‌نگه‌كان پابه‌ندبن پێیانه‌وه‌ كارا كران‌و مۆڵه‌تی‌ كۆتایی‌ ساڵ (1ی‌1ی‌ 2017) درا به‌ دایه‌نگه‌كان بۆ خۆڕێكخستن له‌گه‌ڵ سیستمه‌كه‌دا، پاش ئه‌و به‌رواره‌، به‌ سێ‌ تیم، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ 1ی‌ ساڵی‌ 2017 سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و ئاست پابه‌ندی‌ دایه‌نگه‌كانیان پۆلێن كرد به‌سه‌ر سێ‌ ئاستدا، كه‌ دوان له‌ ئاسته‌كان بریتیبوون له‌ سوپاسكردنی‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌و سزادانی‌ ژماره‌یه‌ك تر.

جێی‌ ئاماژه‌‌و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ پێی‌ به‌رنامه‌یه‌ك داڕێژراو له‌ ساڵی‌ 2017ش هاوشێوه‌ی‌ ساڵی‌ 2016 به‌ دواداچوون ده‌كات بۆ دایه‌نگه‌كان‌و هه‌موو ڕێوشوێنێك به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ فه‌راهه‌مبوونی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ دروست‌و گونجاوی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ته‌ندروستی‌ بۆ منداڵه‌كان له‌ دایه‌نگه‌كاندا، هه‌ربۆیه‌ دڵنیایی‌ ته‌واو ده‌دات به‌ دایكان‌و باوكان‌و خێزانه‌كانیان كه‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان وه‌ك یه‌ك له‌ژێر چاودێریی‌ ورددان‌و ڕێگه‌ به‌هیچ سه‌رپێچییه‌ك نادرێت‌و له‌كاتی‌ خۆیدا لێپێچینه‌وه‌ ده‌كرێت تا ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان وه‌كخۆیان به‌شیاوی‌ بمێنێته‌وه‌.


14/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.