• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆژانه‌ ده‌رگای‌ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ بینین‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان‌و گوێگرتن له‌ گرفتی‌ هاووڵاتیان، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاوێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ ڕۆژانه‌ هاووڵاتیان ده‌بینێت‌و به‌پێی‌ ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ده‌كات.

سه‌ره‌ڕای‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان‌و كارمه‌ندانی‌ فه‌رمانگه‌كان‌و دیداری‌ فه‌رمی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوو ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ ده‌بینێت‌و گوێ‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌گرێت كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ كاره‌كه‌یه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌و سێ‌ شه‌ممه‌، 12و 13ی‌ 2ی‌ 2017، ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ سه‌ردانیان كردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاتی‌ خۆی‌ بۆ ته‌رخانكردوون بریتین له‌ 14 هاووڵاتی‌.

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ بینین‌و ڕێكاره‌كانیه‌وه‌، هێمن موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕایگه‌یاند:" بۆ بینینی‌ مامۆستا عومه‌ر هیچ پێویست به‌ مه‌وعید ناكات‌و ڕۆژانه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن‌و به‌ پێی‌ توانا كێشه‌كانی‌ خۆیان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاری‌ فه‌رمانگه‌وه‌ هه‌یه‌ باس بكه‌ن‌و به‌ڕێزیان بایه‌خی‌ زۆریش ده‌دات به‌ پێشوازی‌‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان‌و چاره‌سه‌رو به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان، كات‌و ڕۆژی‌ تایبه‌تیشمان نییه‌ بۆ دیداری‌ هاووڵاتیان، به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێكه‌ مه‌گه‌ر ڕۆژێك به‌هۆی‌ سه‌فه‌ر یان كۆبوونه‌وه‌ی‌ فه‌رمییه‌وه‌ هاووڵاتی‌ چاوه‌ڕێ‌ بكات ئه‌گه‌رنا هیچ كه‌س له‌ چاوه‌ڕوانیدا نامێنێته‌وه‌ "، هه‌روه‌ها وتی‌ :" سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌رگای‌ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ بینینی‌ هاووڵاتیان، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فوونی‌‌و ئیمه‌یل‌و تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ به‌رده‌وام وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هاووڵاتیان ده‌داته‌وه‌، بیانناسێت یان نه‌یانناسێت".
 


13/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.