• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌ی‌ دوو خێزان ده‌كات


پاش ده‌ركه‌وتنیان له‌ به‌رنامه‌ی‌ هۆتلاینی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ڕوودا‌و و خستنه‌ڕووی‌ گرفته‌كانیان، وه‌زاره‌تی‌ كار‌و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌دواداچوون بۆ گرفت‌و كێشه‌ی‌ دوو خێزان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 12ی‌ 2ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوون‌و چاودێریی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌ته‌ی‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ڕاسپێردرابوو گوێیان له‌ گرفتی‌ دوو هاووڵاتی‌ گرت‌و كێشه‌كانیان كرده‌ ڕاپۆرتێك بۆ به‌رده‌م وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر.

ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ یه‌كێكیان گرفته‌كه‌ی‌ بریتییه‌ له‌ بوونی‌ منداڵێكی‌ شه‌له‌ل ده‌ماغ كه‌ به‌هۆی‌ كه‌متوانایی‌ دارایی‌‌و هه‌ژاریی‌و نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ نه‌توانین به‌ دابینكردنی‌ چاره‌سه‌ره‌كانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ڕاهێنان‌و ده‌رمانه‌وه‌ هه‌ستێت.

هاووڵاتی‌ دووه‌میش بریتبوو له‌ ئافره‌تێكی‌ خێزانداری‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كه‌ له‌به‌رنامه‌كه‌دا باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردبوو كه‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ كرێ‌ خانووه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ گێچه‌ڵ بووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌ن خانووه‌كه‌وه‌.

سه‌رجه‌م گرفته‌كانی‌ ئه‌‌و دوو هاووڵاتیه‌ ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌ته‌بوو، هه‌ربۆیه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كرێن تا ئه‌وه‌ی‌ بۆیان ده‌كرێت تواناكانیان به‌ كاربهێنن له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كانیاندا.



12/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.