• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌رنامه‌‌و پلانی‌ وه‌رزی‌ تاوتوێ‌ ده‌كات


به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌، دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پلانی‌ وه‌رزی‌ خۆی‌ تاوتوێ‌ ده‌كات.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 12ی‌ 2ی‌ 2017، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌ت له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ جێگرانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ داهاتوو ئه‌نجامدا.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك به‌شێك له‌ پیاچوونه‌وه‌ به‌ كاره‌كانی‌ ساڵێكی‌ ڕابردووی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ ئه‌و هۆكارانه‌یان كرد كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌توانرێت وه‌ك پێویست نه‌سریه‌ی‌ مانگانه‌ خه‌رج ڕابكێشرێت‌و بكرێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌پرسی‌ به‌ش‌و كارمه‌ندانی‌ به‌شی‌ ژمێریاری‌ هۆكاره‌كان ده‌ستنیشانبكرێن‌و كه‌م‌و كورتی‌‌و گرفت له‌ هه‌ر شوێنێكدا هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

له‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ تواناییه‌كانیان كرد بۆ دانانی‌ پلان له‌ 10 مانگی‌ داهاتووی‌ ساڵی‌ 2017دا، پلانێك له‌گه‌ڵ واقیعی‌ كارو توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كاندا بگونجێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌شه‌كان ڕاسپێردران له‌ماوه‌ی‌ 2 ڕۆژی‌ داهاتوودا پلانی‌ خۆیان بۆ سێ‌ مانگی‌ 2017 ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌جۆرێك كارو چالاكی‌‌و به‌رنامه‌كان له‌ 15ی‌ 2 بۆ 15ی‌ 5ی‌ 2017 ده‌ستنیشان بكرێن بۆ جێ‌ به‌جێكردن.

له‌ به‌شێكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان له‌ ڕوانگه‌ی‌ به‌رپرسیاری‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیارییه‌وه‌ بۆ ئه‌ركه‌كانی‌، به‌شی‌ ناوبراویان ڕاسپارد كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ داویانه‌ له‌بواری‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ ئاماده‌كردنی‌ (پڕۆژه‌ی‌ ستانداردی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ بیناكاندا) ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌شه‌كه‌ ڕاسپێردرا كه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ داهاتوودا لیژنه‌ی‌ به‌ داواداچوونی‌ كه‌م‌و كورتی‌ بینا حكومی‌‌و بازرگانی‌و گه‌شتیارییه‌كان له‌بواری‌ گونجانیان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كارا بكه‌ن‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ كاری‌ تێدا بكه‌ن.



12/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.