• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كوردستان گوێ‌ له‌ ئه‌زموونی‌ وڵاتی‌ ئوردن ده‌گرێت له‌ بواری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا


له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ شاره‌زایه‌كی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرد له‌ وڵاتی‌ ئوردن‌و باسیان له‌ ئه‌زموونه‌كانی‌ خۆیان كرد له‌ بواری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا.

د.ڕوان ئیبراهیم، دكتۆرا له‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و شاره‌زا له‌ بواری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا، به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كردو له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوبه‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ستافی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا‌و له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا هه‌وڵیدا ئه‌زموونی‌ وڵاتی‌ ئوردن بۆ به‌رپرس‌و لایه‌نه‌كانی‌ كوردستان په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری‌ سلێمانی‌، د.ڕوان ئیبراهیم، به‌ هاوڕێه‌تی‌ به‌رپرسانی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ، سه‌ره‌تا سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كردو له‌لایه‌ن عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتییه‌وه‌ به‌ گه‌رمی‌ پێشوازیكراو له‌ گفتوگۆیه‌كی‌ تێروته‌سه‌لدا باس له‌ پرۆسه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كرا وه‌ك فریادڕه‌سێك بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ خێزان له‌ده‌ستده‌ده‌ن پاش قۆناغی‌ مانه‌وه‌یان له‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان.

له‌و دیداره‌دا د.ڕوان ئیبراهیم زۆر سوپاسی‌ پێشوازی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كردو خۆشحاڵی‌ خۆی‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ربڕی‌، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیش هیوای‌ خواست له‌ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌یدا له‌و دیدارو كۆبوونه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجامیده‌دات سودێكی‌ باش به‌ ستاف‌و به‌رپرسانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ كوردستان بگه‌یه‌نێت له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌زموونی‌ خۆیان له‌ وڵاتی‌ ئوردن كه‌ قۆناغێك له‌ پێش هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌یه‌ له‌و ڕوه‌وه‌و توانیویانه‌ پرۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ جێ‌ به‌جێبكه‌ن.

پاشان له‌ ڕۆژانی‌ دواتردا به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌فدێك له‌ وه‌زاره‌تی‌ كار كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ سه‌په‌رشتی‌ پرۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌رو به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و چاكسازییه‌كان‌و ڕێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ستافی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ سلێمانی‌، له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، د.ڕوان ئیبراهیم سیمینارێكی‌ سازكردو تیایدا ئه‌زموونی‌ وڵاتی‌ ئوردنی‌ له‌ چۆنییه‌تی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ باسكردو هیوای‌ خواست له‌ شاری‌ سلێمانیش پڕۆژه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبێت، هه‌روه‌ك ئه‌و ڕێگریانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ ڕێی‌ پڕۆژه‌كه‌و چۆنییه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنیانی‌ خسته‌ڕوو.

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ پرۆسه‌یه‌دا خێزانی‌ شایسته‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك خێزان له‌ده‌ستده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ درێژایی‌ ته‌مه‌ن ژیان له‌ خانه‌كان به‌سه‌رنه‌به‌ن، پڕۆژه‌كه‌ هی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌زموونده‌كرێت‌و بڕیاروایه‌ له‌ 2017 دا به‌ ئه‌نجامی‌ باش بگات، پڕۆژه‌كه‌ نوێیه‌و له‌ هێندێك وڵاتی‌ پێشكه‌وتووی‌ دونیا جێ‌ به‌جێده‌كرێت‌و له‌ وڵاتانی‌ نزیك له‌ كوردستان‌و عێراقیش ئوردنیه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ ئه‌زموونی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ هه‌یه‌ تیایدا‌و قۆناغی‌ باشی‌ بڕیوه‌.







11/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.