• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ ده‌ستبه‌كاربوون له‌ قائمقامی‌ سلێمانی‌ ده‌كات


به‌بۆنه‌ی‌ ئاڵوگۆڕی‌ پۆستی‌ قائمقامی‌ سلێمانی‌‌و ده‌ستبه‌كاربوونی‌ قائمقامی‌ نوێی‌ ناوه‌ندی‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ قائمقامی‌ سلێمانی‌ ده‌كات.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 9ی‌ 2ی‌ 2017، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ قائمقامییه‌تی‌ سلێمانیان كردو پیرۆزباییان له‌ ئاوات موحه‌ممه‌د كرد كه‌ وه‌ك قائمقامی‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌ركاربوو.

له‌ دیدارێكدا پرۆسه‌ی‌ ئاڵوگۆڕی‌ ده‌سه‌ڵات به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێنراو ئاماده‌بووانی‌ هیوایان خواست كه‌ ململانێی‌ حزبی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان‌و شێوازی‌ ئاشتیانه‌ی‌ ئاڵوگۆڕی‌ پۆسته‌كان‌و ده‌سه‌ڵات به‌رێوه‌بچێت‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتیوانی‌ سه‌رخستنی‌ ئه‌زموونی‌ حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌ بن كه‌ ئه‌زمونێكی‌ نوێی‌ حكومرانییه‌ له‌ كوردستان‌و له‌ ئه‌نجامی‌ ڕێككه‌وتنی‌ هێزه‌كانی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هاتووه‌.

هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ دیداره‌كه‌ش ته‌رخان بوو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كارو ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و قائمقامییه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ سلێمانی‌‌و چۆنییه‌تی‌ پێشخستنی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی‌ شار‌و هاووڵاتیه‌كانیدا.

 


09/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.