خولێك له‌بواری چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵ به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانای توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و كادیرانی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاراستنی منداڵ ڕاهێنانێكی به‌ڕێوه‌بردن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 8ی 2ی 2017، به‌شی پارێزگاری خێزان له‌چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی پاراستنی منداڵ، كه به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف به‌ڕێوه ده‌چێت، خولێكی بۆ ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و كادیرانی به‌شداربوو ڕاپه‌ڕێنه‌ری كاره‌كانی پڕۆژه‌كه كرده‌وه، خوله‌كه‌ل له‌لایه‌ن ئاراس ناسر، به‌رپرسی هۆبه‌ی توێژینه‌وه له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وترایه‌وه.
له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه‌و به‌شی پارێزگاری خێزان‌و ڕاهێنه‌رو ڕاهێنراوان كرد‌و هیوای خواست ئه‌مجۆره چالاكیانه كه تیایدا ئاستی توانای كادیران به‌رزده‌بێته‌وه به‌رده‌وام بن، به‌تایبه‌ت كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له ڕووی كاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چاوه‌ڕوانی زیاتری لێمان هه‌یه.
هه‌ر له سه‌رادانه‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان سازكرد له‌باره‌ی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ی دروست‌و چاره‌سه‌ری كه‌یسی ئه‌و منداڵانه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی‌و سێكسی ده‌بنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ یه‌كێك له پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی یونسێفه كه تیایدا خزمه‌ت به منداڵان ده‌كرێت له ڕووی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی‌و داراییه‌وه‌و له ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی 15 هه‌زار منداڵ ودمه‌ندبوون له پڕۆژه‌كه له شاره‌كانی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان.