• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
داهاتی‌ مانگی‌ 1ی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌

له‌ درێژه‌ی‌ به‌خشینه‌كان به‌صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و پاش كۆتاییهاتنی‌ ئه‌و كه‌مپینه‌ی‌ له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ ڕابردوو ڕاگه‌یه‌نرابوو، له‌ مانگی‌ 1ی‌ ئه‌مساڵ، بڕێكی‌ تر له‌ هاوكاری‌ له‌لایه‌ن خێرخوازان‌و چاكه‌كارانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌‌و صندوقه‌ كراوه‌.

بڕی‌ ئه‌و پارانه‌ی‌ به‌ دیناری‌ عێراقی‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كداو له‌ ڕۆژی‌ 1ی‌ 1ی‌ 2017 تا 31ی‌ 1ی‌ 2017 پێشكه‌ش به‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كراون بریتین له‌(7,671,250 - حه‌وتملیۆن‌و شه‌ش سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك هه‌زارو دوو سه‌دو په‌نجا) دینار كه‌ له‌لایه‌ن 17 هاووڵاتی‌‌و چاكه‌خوازه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌و به‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكیش بریتییه‌ له‌ (3200 - سێ‌ هه‌زارو دوو سه‌د) دۆلار كه‌ له‌لایه‌ن حه‌وت هاووڵاتی‌‌و چاكه‌خوازه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌.

صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌پێی‌ ڕێنمایی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كارده‌كات‌و بڕه‌ پاره‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌و به‌پێ وه‌سڵ وه‌رده‌گیرێن‌و دواتریش به‌ پێی‌ پێویستی‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو خه‌رج ده‌كرێن، هه‌موو پرۆسه‌كه‌ش به‌ ڕێنمایی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و شوێنی‌ هه‌ڵگرتنی‌ پاره‌كانیش حسابی‌ تایبه‌ت به‌ صندوقه‌كه‌یه‌ له‌ بانكی‌ سه‌لام له‌ سلێمانی‌‌و به‌ پێی‌ پێویستی‌ خانه‌كان‌و سودمه‌نده‌كانیان لێی‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ڕاگه‌یاندنی‌ داهاته‌كانیش له‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ به‌ شێكه‌ له‌ پابه‌ندی‌ به‌ شه‌فافییه‌ت‌و سوپاسكردنی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ چاكه‌خوازانه‌ی‌ كه‌ به‌بێ‌ به‌رانبه‌ر پشتیوانی‌ صندوقه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هیوادارین هاووڵاتیان‌و چاكه‌خوازان‌و به‌خشده‌ به‌ڕێزه‌كان به‌رده‌وام بن له‌ پشتیوانیكردنی‌ صندوقه‌كه‌ به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌توانن.

 صندوقه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان، ساوایان، به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو‌و سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانییه‌ كه‌ دیوانه‌كه‌ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆی‌ شاری‌ سلێمانیه‌و یه‌كێكه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌. 

ئه‌م دوو لیسته‌ی‌ خواره‌وه‌ش بڕی‌ پاره‌كان‌و ناوی‌ چاكه‌خوازه‌كان‌و ڕۆژی‌ به‌خشین‌و ژماره‌ی‌ وه‌سڵی‌ به‌خشینه‌كانیانه‌:


07/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.