به پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت‌و ئه‌زموون‌و شاره‌زایی هه‌بێت له بواره‌كه‌دا.
به‌پێی نووسراوی ژماره (426)ی ڕۆژی 6ی 2ی 2017 ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن ببنه به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌ی ناحكومی پێویسته كۆمه‌ڵێك مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندییان هه‌بێت كه بریتین له:
1ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت‌و شاره‌زایی هه‌بێت له بواری كاره‌كه‌یدا.
2ـ پێویسته (6) ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا پابه‌ندی ده‌وام بێت‌و له شوێنی كاره‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
3ـ نابێت له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك‌و ده‌زگایه‌كی حكومی‌و ناحكومی دامه‌زرابێت.
4ـ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری میری بێت ده‌بێت مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی كردبێت‌و له كاره فه‌رمییه‌كه‌ی دابڕابێت.
سه‌باره‌ت به كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش، كه‌نار شوكر، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان ڕایگه‌یاند:" ئه‌م بڕیاره ئه‌و دایه‌نگانه ده‌گرێته‌وه كه له‌مڕۆ به‌دواوه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ر یان كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه، ئه‌و دایه‌نگانه‌ی پێشتر مۆڵه‌تیان هه‌بووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان فه‌رمانیان هه‌یه ئه‌وه ته‌نها خاڵی دووه‌م‌و سێیه‌م‌و چواره‌م ده‌یانگرێته‌وه‌و خاڵی یه‌كه‌م به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموون‌و قه‌یرانی داراییه‌وه چاوپۆشیان لێكراوه به‌مه‌رجی بوونی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی تر".
سه‌باره‌ت به وشه‌ی "شاره‌زایی" كه له خاڵی یه‌كه‌مدا هاتووه، كه‌نار شوكر، وتی:" پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه ده‌رچووی كۆلێج‌و به‌شه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به منداڵ‌و په‌روه‌رده‌وه بێت وه‌ك (كۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، په‌روه‌رده، باخچه‌ی ساوایان، په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت، كاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هاوشێوه‌كانیان)، بۆ ده‌رچووانی كۆلێجه‌كانی تر كاتێك ده‌توانن به‌ڕێوه‌به‌ربن كه سیڤییه‌كانیان بیسه‌لمێنێت توانای به‌ڕێوه‌بردنی دایه‌نگه‌یان هه‌یه‌و ئه‌زموونی كاركردنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵ".
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی سێ مانگ زیاتره مه‌رجه‌كانی بوونی به‌ڕێوه‌به‌ر كه فه‌مانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌بێت‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشك‌و ژماره‌یه‌كی تر پابه‌ندی كه به‌شێكن له سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی دایه‌نگه له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كان به پێویست گیراوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تی منداڵ‌و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆیان.