• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ ده‌كات

به‌هۆی‌ پابه‌ندی‌ ته‌واویان به‌ سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و بڕیاره‌كانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ ده‌كات.

به‌پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (436)ی‌ ڕۆژی‌ 6ی‌ 2ی‌ 2017ی‌ ده‌رچوو له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ نۆ دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ ده‌كات ئه‌وانیش بریتین له‌ دایه‌نگه‌كانی‌ ( جاف تاوه‌ر، گه‌شه‌، خه‌ونی‌ منداڵان، گوڵاڵه‌ سووره‌، لاله‌، ته‌رزه‌، جریوه‌، شه‌نگین، به‌رزاییه‌كانی‌ سلێمانی‌).

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، سوپاسكردنی‌ ئه‌و دایه‌نگانه‌ له‌به‌رانبه‌ر پابه‌ندبوونی‌ ته‌واوه‌تی‌ به‌ سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هیواداره‌ به‌رده‌وام دایه‌نگه‌كان ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوی‌ زانستی‌ بۆ گه‌شه‌و په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵان بڕه‌خسێنن.

ئه‌م سوپاسنامه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ مۆڵه‌تی‌ زیاتر له‌ دوو مانگی‌ به‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان دابوو تا خۆیان له‌گه‌ڵ سیستم‌و ڕێنمایی‌‌و بڕیاره‌كاندا كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵن بگونجێنێنن‌و كۆتا واده‌ش 1ی‌ 1ی‌ 2017 بوو، پاش ئه‌و به‌رواره‌ش به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌هاوكاری‌ به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ به‌ سێ‌ تیم‌و له‌ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌دا ته‌واوی‌ دایه‌نگه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و پابه‌ندی‌ دایه‌نگه‌كانیان كرد به‌ سێ‌ پۆلێنه‌وه‌، پۆلێنی‌ یه‌كه‌م بریتیبوون له‌‌و دایه‌نگانه‌ی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ پابه‌ندبوون‌و سوپاسكران له‌به‌رانبه‌ردا، پۆلێنی‌ دووه‌م ئه‌و دایه‌نگانه‌ن كه‌ هێندێك تێبینیان له‌سه‌ر ماوه‌و كاتیان پێدراوه‌ بۆ ته‌واوكردن‌و پابه‌ندی‌ ته‌واوو چاككردنی‌ ئه‌و كه‌م‌و كورتییه‌ بچوكانه‌ی‌ له‌سه‌ریانه‌، پۆلێنی‌ سێیه‌م بریتین له‌و دایه‌نگانه‌ی‌ كه‌ سزای‌ ( ئاگاداركردنه‌وه‌)یان ئاراسته‌ ده‌كرێت.

جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌م لێپێچینه‌وانه‌ بریتیبوون له‌ ده‌رئه‌نجامی‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌په‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا دایه‌نگه‌كان پابه‌ندكران به‌ بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ تواناو توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و پزیشك‌و تابلۆی‌ ڕێگه‌ پێدراوو گرێبه‌ستی‌ ستاف‌و ژماره‌یه‌كی‌ تری‌ پابه‌ندی‌ كه‌ هه‌موویان به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و ستاندارده‌ پێشكه‌وتووه‌كان ڕێكخرابوون تا ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوو شایسته‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا بۆ منداڵ فه‌راهه‌م بێت، هه‌روه‌ك بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی‌ زانستی‌ دایه‌نگه‌كان به‌پێی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و كوالێتی‌ كاریان پۆلێن بكات‌و بۆ ڕای‌ گشتی‌ بڵاویان بكاته‌وه‌.

 


06/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.