• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ سوپاس ده‌كرێن‌و ژماره‌یه‌كی‌ تر سزا


به‌مه‌به‌ستی‌ پابه‌ندی‌ به‌ ڕێنماییه‌كان‌و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی‌‌و ژیانی‌ منداڵان له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كاندا، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ی به‌سه‌ركرانه‌وه‌.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 1ی‌ 2ی‌ 2017، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كه‌نار شوكر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ توێژینه‌وه‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (مه‌یلی‌، ئایه‌، ساندیبێل، گوڵێ‌، ئارا)ی‌ ناحكومییان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ دۆخی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ بینی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ كاره‌ باشه‌كان‌و سه‌رنج‌و تێبینیش بۆ كه‌م‌و كورتییه‌كان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رو داده‌و توێژه‌ری‌ دایه‌نگه‌كانی‌ ئاراسته‌كرد كه‌ زۆر به‌باشی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانیان به‌رانبه‌ر منداڵ جێ‌ به‌جێبكه‌ن‌و ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاوی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونیان بۆ فه‌راهه‌مبێنن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و یاساوه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2016ه‌وه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ دایه‌نگه‌كان ده‌ڕوانێت‌و به‌ وردی‌ به‌دواداچوون ده‌كات‌و مه‌به‌ستیه‌ت ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان به‌جۆرێك بێت دایكان‌و باوكان باشتر دڵنیابن له‌ سه‌لامه‌تی‌ منداڵه‌كانیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاروایه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجامی‌ به‌ دواداچوونێكی‌ وردو هه‌ڵسه‌نگاندێك بخرێته‌ ڕوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ سێ‌ تیم ئه‌نجامدراوه‌و 55 دایه‌نگه‌ به‌سه‌ركراوه‌ته‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ سوپاس ده‌كرێن له‌به‌رانبه‌ر پابه‌ندی‌‌و ئاستی‌ باشیان‌و چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كیش ئاگاداركردنه‌وه‌یان ئاراسته‌ ده‌كرێت‌و ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ش كه‌ تێبینی‌ بچوكیان له‌سه‌ر مۆڵه‌تی‌ چاككردنیان پێ‌ ده‌درێت.

كه‌نار شوكر، هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر له‌ كۆمه‌ڵناسی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕایگه‌یاند" ئێمه‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ هاوكاری‌ به‌شه‌كان‌و به‌رپرسانی‌ تر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له‌پێناو ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ منداڵ‌و لایه‌نی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و به‌خێوكردنی‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ین به‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌وه‌‌و ڕێگه‌ ناده‌ین دایه‌نگه‌ هه‌بێت كه‌ نه‌شیاوبێت به‌ مافه‌كانی‌ منداڵ‌و ژیانی‌‌و سه‌لامه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌ پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و ئه‌ سیستم‌و بڕیارانه‌ی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌وه‌ ده‌رده‌چن، له‌ ساڵی‌ ڕابردووشدا زیتر له‌ 200 سه‌ردان‌و به‌دواداچوون ئه‌نجامدراون".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌رده‌وام لیژنه‌ی‌ به‌دواداچوونی‌ هه‌یه‌و هه‌فتانه‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن‌و ڕێنمایی‌ پێویستیان ده‌كه‌ن‌و دڵنیاده‌بنه‌وه‌ له‌ شیاوی‌ ژینگه‌ی‌ منداڵه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ی‌ تری‌ تایبه‌تی‌ وه‌ك ئیمه‌یل‌و ته‌له‌فوون‌و په‌یجی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌و زانینی‌ ڕای‌ هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌میشه‌ ئاگاداری‌ كاری‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كانه‌.


01/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.