• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بوو


له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاماده‌ی‌ كۆووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ ده‌بێت.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 31ی‌ 1ی‌ 2017، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ دانیشتنێكی‌ ئاسایی‌ خۆیدا میوانداری‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێگای‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ به‌شداری‌‌و میواندارییه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ بوو.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی‌ ڕه‌خساندنی‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و قبوڵكردنی‌ داواكه‌ی‌ كرد، پاشان ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌ به‌شداری‌ ئه‌نجومه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان‌و هه‌ماهه‌نگییان كرد له‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیاندا، پاشان ئاماژه‌ی‌ به‌و ته‌وه‌رانه‌ كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ 8 بڕگه‌ كه‌ پێشنیاری‌ كردبوو بۆ ئه‌نجومه‌نیان بخاته‌ ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی‌ كه‌می‌ كات‌و له‌سه‌ر خواستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن ته‌نها چوار بڕگه‌یان مایه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ كه‌ بریتیبوون له‌ (گرفتی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان‌و مووچه‌كانیان به‌تایبه‌ت گرفتی‌ منداڵانی‌ نه‌خۆشی‌ ئۆتیزم، دیارده‌ی‌ سواڵ‌و منداڵانی‌ سواڵكه‌ر له‌ ترافیكه‌كان، گرفتی‌ جێ‌ به‌جێنه‌بوونی‌ دوو بڕگه‌ له‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان‌و خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان، بێ‌ خانه‌و لانه‌كان).

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ تێروته‌سه‌لی‌ وته‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و چوار پرسه‌وه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك تواناییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ تری‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كان خسته‌ڕوو، پاشان داوای‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن كرد  له‌و برگانه‌ی‌ له‌ پسپۆڕی‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌وانه‌ هاوكارو پشتیوان بن بۆ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان‌و هه‌ژاره‌كان‌و منداڵان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌ت‌و بێ‌ خانه‌و لانه‌كان.

له‌لایه‌ی‌ خۆشیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ پرسه‌كانیان كردو ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیان بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتی‌ به‌رزنرخاندو هیوایان خواست به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی‌ تریش یان له‌سه‌ر خواستی‌ خۆیان یان له‌سه‌ر داواكاری‌ ئه‌نجومه‌ن به‌شداری‌ دانیشتنه‌كان بكه‌ن‌و ڕوونكردنه‌وه‌ بده‌ن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان، پاشان ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هێندێك له‌و پرسانه‌ به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ ئاراسته‌ بكات تا بڕیاریان له‌باره‌وه‌ بدرێت.



01/02/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.