• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پێشانگایه‌كی‌ شێوه‌كاری‌ بۆ دوو هونه‌رمه‌ندی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌، 30ى 1ى 2017، له‌ هۆڵی‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ ئه‌منه‌ سووره‌كه‌، پێشانگای‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی‌ شێوه‌كاری‌ به‌توانای‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، ئه‌فراح ئیبراهیم، له‌ گه‌رمیان‌و لهۆن فه‌ریح، له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌. له‌و پێشانگایه‌دا كه‌ هه‌ردوو ڕێكخراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ رۆژو ڕۆحی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهانی‌ پێی‌ هه‌ستابوون، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ژماره‌یه‌ك له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ خۆیان پێشكه‌شكرد كه‌تیایاندا ده‌ستڕه‌نگینی‌‌و توانای‌ هونه‌ری‌ خۆیان پیشاندابوو. له‌ سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا بۆ پێشانگاكه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پیرۆزبایی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندو ڕێكخراوه‌كانیان كرد، هه‌روه‌ها له‌ لێداونیشیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن سه‌رسامی‌ خۆی‌ به‌كاره‌كانیان ده‌ربڕی‌‌و وتی‌ :" ئه‌م پێشانگایه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانای‌ دوو هونه‌رمه‌ندی‌ تێدا ده‌ركه‌وتووه‌ په‌یامێكیشه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ تا ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ كه‌ جاروباری‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌كێشرێت بۆ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ڕاستبكرێته‌وه‌و هه‌موو بزانین كه‌ ئه‌گه‌ر خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان پشتیوان بن ئه‌وه‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ شێكن له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان‌و پێشخستنی‌ وڵات". جێی‌ ئاماژه‌یه‌ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی‌ به‌ توانا، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌م پێشانگایه‌ ژماره‌یه‌كی‌ تر پێشانگای‌ هاوبه‌شیان به‌سه‌ركه‌‌وتوویی‌ كردووته‌وه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان.


31/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.