• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سوپاسی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ چاكه‌خواز ده‌كات


له‌ به‌رانبه‌ر به‌خشینه‌كانی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، سوپاسی‌ تایبه‌ت ئاراسته‌ی‌ شێخ هیوا شێخ جه‌نگی‌، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ كلكان كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 30ی‌ 1ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌ت به‌ سوپاسكردن‌و خه‌ڵاتكردنی‌ شێخ هیوا شێخ جه‌نگی‌، خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ كلكان به‌ڕێوه‌چوو به‌هۆی‌ به‌خشینه‌كانیان بۆ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌ت دابینكردنی‌ مینی‌ پاسێك بۆ خانه‌ی‌ كچان‌و مانگانه‌ به‌خشینی‌ بڕی‌ 2,150,000 دوو ملیۆن‌و سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ ماوه‌ی‌ 3 ساڵ، به‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ وه‌ك مووچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ گرێبه‌ست بۆ خانه‌ی‌ ساوایان.

له‌ به‌رانبه‌ر كاره‌ دڵسۆزانه‌كانی‌ بۆ خانه‌كان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ خێرخوزاندا، له‌ هه‌مان بۆنه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ خاتوو گوڵاڵه‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ پلان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد.

له‌ وته‌یه‌كیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، جه‌ختی‌ له‌سه‌ر بایه‌خی‌ به‌خشین‌و پشیتوانییه‌كان‌و چاكه‌خوازان‌و سه‌رمایه‌داران‌و هاووڵاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆڵی‌ گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ باش هێشتنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچوواندا.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ نامه‌ی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، درعی‌ پێزانین‌و سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خانه‌ی‌ كچان‌و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رنج حه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رو نیان ئیبراهیم، به‌رپرسی‌ خانه‌ی‌ كچانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ كلكان كرا.


30/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.