• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ باره‌ی‌ كه‌یسی‌ ئه‌‌و منداڵه‌ی‌ توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر كرابوو


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت هه‌موو لایه‌ك ئاگاداربكاته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ به‌ پێی‌ ئه‌ركه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی‌ سه‌رشانمان به‌ هاوكاری‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تر به‌ دواداچوونی‌ ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ كه‌یسی‌ ئه‌و منداڵه‌ی‌ له‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ناوی‌ (م.أ)، ته‌مه‌ن 4 ساڵ، توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر كرابوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ ئێسته‌دا ده‌توانین ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ كه‌یسی‌ ئه‌و منداڵه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی‌ دڵسۆزی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه‌ له‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست به‌ڕێزان له‌ دادگاو پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان، كه‌ له‌ دۆخێكی‌ نادیاردا منداڵێك به‌ ده‌ست‌و قاچی‌ به‌ستراوه‌وه‌‌و پاش شكانی‌ قاچی‌ له‌ماڵێدا له‌ دۆخ‌و دیمه‌نێكی‌ دوور له‌ مافی‌ مرۆڤ‌و  دڵره‌قانه‌و بێ‌ به‌زه‌ییانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌ژیا، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ دیاریكردنی‌ كه‌سانی‌ تۆمه‌تبارو كه‌مته‌رخه‌م‌و هۆكاره‌كانی‌ پشت ئه‌م ڕه‌فتاره‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌كانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و دادبینیدا دیاریده‌كرێن كه‌ به‌ڕێزان له‌ دادگاو پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان تیایدا كارده‌كه‌ن‌، له‌ ڕووی‌ ته‌ندروستیشه‌وه‌ پزیشكه‌ دڵسۆزه‌كان ئه‌وه‌ی‌ پێویست بێت بۆ ژیانی‌ ئه‌و منداڵه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
29ی‌ 1ی‌ 2017
 


29/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.