• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كاره‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن‌و هه‌نگاوه‌كانی‌ 2017 تاوتوێده‌كرێن


به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاره‌كانی‌ ساڵێكی‌ ڕابرودی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌و له‌ سلێمانی‌ ئه‌موون ده‌كرێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌  به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 25ی‌ 1ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و هه‌ردوو به‌رپرس‌و نوێنه‌رانانی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ، ئانی‌‌و ڕه‌یچڵ‌و توێژه‌رانی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و به‌رپرسانی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ باسیان له‌ كاروچالاكی‌‌و ئاستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پلانه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ كردو هه‌موو خاڵه‌ ئه‌رێنی‌‌و نه‌رێنییه‌كانی‌ كاریان له‌ پڕۆژه‌كه‌دا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسیان له‌و قۆناغه‌ كرد كه‌ پڕۆژه‌كه‌ پێی‌ گه‌یشتووه‌و ئه‌و قۆناغه‌شی‌ كه‌ پێیانوایه‌ له‌ ساڵی‌ 2017دا پێی‌ ده‌گات، به‌تایبه‌ت ئاماده‌كارییه‌ جۆراوجۆره‌ ته‌كنیكییه‌كان، ڕاهێنان‌و ئاماده‌كاری‌ خێزانه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یس‌و دۆخی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و تایبه‌تی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ده‌كرێت ببنه‌ به‌شێك له‌ پڕۆژه‌كه‌.

له‌وته‌یه‌كیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، ده‌ستخۆشی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌و به‌رپرس‌و توێژه‌رانی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كرد، هه‌روه‌ها باسی‌ له‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ ئه‌م پڕۆه‌ژه‌یه‌ كرد بۆ گۆڕینی‌ ژیانی‌ منداڵ له‌ خانه‌وه‌ بۆ ناو خێزان‌و هێنانه‌دی‌ ئه‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌و گرنگه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چونكه‌ ژینگه‌ی‌ سروشتی‌‌و شیاوو شایسته‌ بۆ منداڵ خێزانه‌ چ خێزانی‌ ڕاسته‌قینه‌ یان خێزانی‌ جێگره‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستییه‌ خسته‌ پێشچاوی‌ كارمه‌ندانی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ئه‌گه‌رچی‌ به‌ پاڵپشتی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌بێت كه‌ ئه‌وان ته‌نها به‌شێك له‌ چاكه‌یان پێ‌ بڕاوه‌ له‌م كاره‌دا‌و ئه‌گه‌رنا به‌ بوون یان نه‌بوونی‌ ئه‌وان پێویسته‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌م پڕۆژه‌و كاره‌ پیرۆزه‌ سه‌ربخات كه‌ له‌قازانجی‌ منداڵه‌، به‌تایبه‌ت كاتێك وه‌زاره‌ت ڕێنمایی‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ ده‌ركردووه‌و كاره‌كان سیغه‌ی‌ فه‌رمییان وه‌رگرتووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ كارمه‌ندان دڵنیابن له‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ ئه‌م پڕۆه‌ژه‌ین‌و هه‌رچی‌ پێویست كات بۆ سه‌رخستنی‌ ده‌یكات، هه‌ر له‌ وته‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئاراسته‌ كرد كه‌ پابه‌ندی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاربن‌و هه‌وڵی‌ خۆیان به‌ جیدی‌ بده‌ن له‌ 2017 دا ئامانجه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ بێنه‌ دی‌‌و قۆناغی‌ ئه‌زموونی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ تێپه‌ڕبێت‌و تا له‌ هه‌موو كوردستاندا پاش ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ جێبه‌جێبكرێت.
‌ 


26/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.