• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سیاسه‌تی‌ میدیایی‌ خۆی‌ داده‌ڕێژێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 15ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران‌و توێژه‌ران‌و یاساناسانی‌ سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكردن‌و په‌سه‌ندكردنی‌ سیاسه‌تی‌ میدیایی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ترو دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاش گفتوگۆیه‌كی‌ تێروته‌سه‌ل‌و زیادكردن‌و كه‌مكردنی‌، ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی‌ ئاماده‌كرابوو وه‌ك سیاسه‌تی‌ میدیایی‌ په‌سه‌ندكرا.

له‌ سه‌ره‌تای‌ ڕه‌شنووسه‌كه‌دا كه‌ له‌ سێ‌ به‌ش‌و دوو تێبینی پێكهاتووه‌، به‌مجۆره‌ ئامانجی‌ سیاسه‌تی‌ میدیایی‌ خراوه‌ته‌ ڕوو:

1ـ ڕێكخستنی‌ سیاسه‌تی‌ میدیایی‌‌و یه‌كخستنی‌ لێدوان له‌سه‌ر پلان‌و كارو چالاكی‌‌و زانیارییه‌ پێویسته‌كان بۆ هاووڵاتیان.
2ـ تێك نه‌گیرانی‌ لێدوانه‌كان‌و نه‌خستنه‌ڕووی‌ زانیاریی‌ پێچه‌وانه‌ بۆ هاووڵاتیان‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن.
3ـ مامه‌ڵه‌ی‌ زانستیانه‌‌و پیشه‌ییانه‌ له‌ ڕووی‌ زانسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سودمه‌ندان‌و پاراستنی‌ دۆخی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و مافه‌كان‌و نهێنیی كه‌سی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سودمه‌ندنی‌ خانه‌كانمانن‌.
4ـ هاوكاریكردنی‌ ڕۆژنامه‌نووسان‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن‌و كارئاسانی‌ بۆیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا.
5ـ په‌یڕه‌وكردن له‌ شه‌فافیه‌ت‌و ڕوونی‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردندا.

بڕیاروایه‌ پاش گشتاندنی‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتووه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ تر كار به‌م سیاسه‌ته‌ میدیاییه‌ بكه‌ن .



28/12/2015
بابەتی زیاتر...
1
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.