• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی‌ كاریتاسی‌ سویسری‌ ده‌كات


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی‌ كاریتاسی‌ سویسری‌ ده‌كات كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاریی‌ له‌ پێناو داڕشتنی‌ پلانی‌ نوێی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ بۆ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ردانیان كردبوو، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیش داوای‌ لێكردن دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و قه‌یرانه‌كان له‌پێشچاوبگرن‌و پشتگیریی‌ زیاتری‌ منداڵان بكه‌ن.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 17ی‌ 1ی‌ 2017، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی‌ (CARITAS) كرد كه‌ ڕێكخراوێكی‌ مرۆیی‌ سویسری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كاسۆلیكییه‌، وه‌فده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (كارین روبه‌رتس) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌رێمی‌ بۆ پڕۆگرامی‌ فێركاری‌‌و (سیلڤا عه‌قل) به‌رپرسی‌ هه‌رێمی‌ بۆ  پڕۆگرامی‌ فێركاری‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ سوریا.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بریتیبوو له‌ زانینی‌ گیروگرفتی‌ منداڵان‌و ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هه‌روه‌ها زانینی‌ ئاستی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ پڕۆگرامی‌ هاوبه‌شی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كاریتاسه‌وه‌ پشتگیریی‌ دارایی‌ ده‌كرێت‌و به‌ هاوبه‌شی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو ڕێكخراوی‌ ستێپ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ جێ به‌جێده‌كرێت.

له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ وردی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر گرفته‌كانی‌ منداڵان‌و له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و شێوازی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گرفته‌كان، هه‌روه‌ها بایه‌خی‌ به‌شداری‌ ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی‌ شیكرده‌وه‌ له‌ پشتگیریكردنی‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و دارایی‌ بۆ منداڵان به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا كه‌ كوردستان له‌ شه‌ڕدایه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ئاواره‌شی‌ له‌ خۆگرتووه‌و گرفتی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ هیوای‌ خواست له‌ كاتی‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ پلانی‌ ستراتیجی‌ ڕێكخراوه‌كه‌دا بۆ هاوكاری‌‌و پاڵپشتی‌ منداڵان‌و ئافره‌تان‌و كاری‌ مرۆیی‌ زیاتر ڕه‌چاوی‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراق بكه‌ن‌و پشتیوانی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت بن، لای‌ خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌كه‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌و دیداره‌ ده‌ربڕی‌‌و به‌ دیدار‌و سه‌ردانێكی‌ پڕ بایه‌خ‌و پڕ زانیارییان وه‌سفكرد.



19/01/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.