به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خولێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی دایه‌نگه ده‌كاته‌وه
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ڕاهێنانێكی بۆ 41 كارمه‌ندی دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان كرده‌وه.
هه‌ردوو ڕۆژی سێشهممهو چوارشه‌ممه، 17و 18ی 1ی 2017، به‌شی دایه‌نگه‌كان به هاوكاری هۆبه‌ی توێژینه‌وه له به‌شی پلان‌و هه‌ماهه‌نگی، سه‌رپه‌رشتی خولێكی كرد بۆ كارمه‌ندانی هه‌ڵگری ناونیشانی (دایه‌ن) له دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییهكانو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌دا ده‌ستخۆشی ئاراسته كردن‌و بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ گرنگیدان به ژیانی منداڵ ڕوونكرده‌وه.
له‌و خوله‌دا كه له‌لایه‌ن ئاراس ناسر، شاره‌زای دهروونیو به‌رپرسی هۆبه‌ی توێژینه‌وه‌وه وترایه‌وه، به‌شداربووان له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ‌و ئاشنابوون به قۆناغه‌كانی گه‌شه‌و چۆنییه‌تی دیاریكردنی كێشه‌كانی منداڵ‌و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ گرفته‌كانیاندا.
له سهردانو به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو به‌شی دایهنگهكانو پلان‌و ههماههههنگیو مامۆستای ڕاهێنه‌ر كرد بۆ هه‌ستانیان به‌و كاره پیرۆزه، هه‌روه‌ها به‌شداری كارمه‌ندانی دایه‌نگه‌كانی به‌گرنگ وه‌سفكرد له خول‌و ڕاهێنانه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كان گونجاوترین شوێن‌و مامه‌ڵه‌و گرنگیپێدانیان هه‌بێت بۆ منداڵ‌و مافه‌كانی له‌و قۆناغه گرنگه‌ی ته‌مه‌ندا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م خوله به‌شێكه له گرنگیپێدانی بهڕێوهبهرابهرایهتی گشتی بۆ دایه‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و دایه‌نگه ناحكومییه‌كان به‌شێوه‌ی تایبه‌ت.