ئه‌نجامه‌كانی كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی خرانه‌ڕوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17ی 1ی 2017، به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی، لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ئه‌نجامه‌كانی كه‌مپینه‌كه‌یان بۆ ڕای گشتی خسته‌ڕوو.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای كه‌مپنیه‌كه‌و خاتوو به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامه‌كانی كه‌مپنیه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
--------------------------------------------------------------
{كه‌مپینه‌كه له ئاستێكی زۆر باش سه‌ركه‌وتوو بوو، توانی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان بهێنێته دی}
--------------------------------------------------------------
له سه‌ره‌تای كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی ئه‌نجامه‌كانی كه‌مپنیه‌كه‌ی به سه‌ركه‌ووتوویی وه‌سفكردو سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كرد به‌شداربوون تیایدا چ ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ به به‌خشینی پاره‌و هاوكاری‌و شت‌و مه‌ك چ ئه‌وانه‌ی له ڕێگه‌ی پشتیوانییه‌وه هاواربوون وه‌ك ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن‌و كارمه‌ندان‌و هه‌ردوو به‌ڕێزان خاتوو گه‌شه دارا حه‌فید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان‌و خاتوو به‌ناز حه‌مه‌ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه وه‌ك پشتیوان‌و چاو‌دێر له كه‌مپینه‌كه‌دا به‌شداربوون.
ئه‌نجامه‌كانی كه‌مپنیه‌كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خستنیه‌ڕوو به‌مجۆره‌بوون:
1ـ بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دراوی دیناری عێراقی‌و به‌شێوه‌ی كاش گه‌یشتوون به لیژنه‌ی پێشوازی بریتیبوون له (26,498750) بیست‌و شه‌ش ملیۆن‌و چوارسه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت هه‌زار و حه‌وت سه‌دو په‌نجا دینار، كه له‌لایه‌ن (123) هاووڵاتی‌و خێرخوازه‌وه پێشكه‌ش كراون.
2ـ بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دراوی دۆلاری ئه‌مریكی‌و به‌شێوه‌ی كاش گه‌یشتوون به لیژنه‌ی پێشوازی بریتی‌بوو له (6043) شه‌ش هه‌زارو چل‌و سێ دۆلار، كه له‌لایه‌ن (28) هاووڵاتی‌و خێرخوازه‌وه پێشكه‌شك كراون.
وه‌ك به‌شێكیش له به‌دیهێنانی شه‌فافییه‌ت عومه‌ر گوڵپی بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕوونكرده‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان، به‌ناوو ئه‌و بڕه پارانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه له سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له به‌شێكی كۆنگره‌كه‌دا، به‌ناز حه‌مه‌ڕه‌شید، بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاند ڕۆڵی خۆیانی له پرۆسه‌و كه‌مپینه‌كه‌دا ڕوونكرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزان‌و چاكه‌كارانه كرد كه به‌شداربوون له سه‌رخستنی كه‌مپینه‌كه‌دا.
------------------------------------------------
{سوپاسی خێرخوازان، چاكه‌كاران ده‌كه‌ین‌و هیوادارین به‌رده‌وام له پشتیوانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان}
-------------------------------------------------
له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا، عومه‌ر گوڵپی، شێوازی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان‌و ئه‌و ڕێنماییه‌ی كاری پێده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه، هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به متمانه‌ی هاووڵاتیان به حسابی بانكی‌و نه‌فه‌وتانی پاره‌كان، عومه‌ر گوڵپی وتی :" له 2006ه‌وه كه ئه‌م صندوقه هه‌یه‌و كاری پێده‌كرێت هه‌تا ئێستا زیاتر له 130 ملیۆن دینار داهاتی هه‌بووه‌و سه‌رجه‌م پاره‌كانیش كاتێك ویستراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌كان خه‌رج كراوه‌و بانك هیچ كاتێك هیچ بڕه پاره‌یه‌كی به هیچ پاساوێك دوانه‌خستووه‌و دڵنیاییشمان وه‌رگرتووه له‌وه‌ی له داهاتووشدا به هه‌مانشێوه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی حسابی صندوقه‌كه گرفتی بۆ دروست نابێت"
له كۆتاییدا سه‌رۆكی كه‌مپینه‌كه به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه ته‌نها كاره‌كانی كه‌مپینه‌كه كۆتایی هاتووه‌و صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانی خێرخوازان‌و چاكه‌كاراندایه، هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌كیشی دڵنیاكرده‌وه كه ئه‌و بڕه پارانه‌ی ڕاگه‌یه‌نران ته‌نها ئه‌و هاوكاریانه‌ن كه تا 31ی 12ی 2016 گه‌تشتوونه‌ته صندوقه‌كه‌و له دوای ئه‌و به‌رواره‌و به درێژایی 2017ش ئه‌وبڕه پارانه‌ی ده‌گه‌نه صندوقه‌كه له سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
----------------------------------------
{كاره‌كانی كه‌مپینه‌كه كۆتاییان دێت‌و ده‌رگای وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رده‌وام كراوه‌یه}
----------------------------------------
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌و هاوكارییه‌كانیش ڕایگه‌یاند:" شت‌ومه‌كه‌كان به پێی پێویستی خانه‌كان دابه‌شده‌كرێن، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به پاره‌وه هه‌یه ئه‌وه له كاتی پێویستی خانه‌كاندا بۆ هه‌رشتێك بۆیان خه‌رجده‌كرێت چ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان بۆ باشتر خزمه‌تكردن، چ پێویستی بۆ نه‌خۆشخانه‌و پێداویستی تر، چ پاداشتكردنی ئه‌و كارمه‌ندانی كه به‌هۆی پێویستی منداڵان‌و به‌ساڵاچووانه‌وه ده‌وامی زیاده ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌وامی زیاده ده‌كه‌ن".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه:
ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجامی كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمامی
هاووڵاتیانی به‌ڕێز، خێرخوازان‌و چاكه خوازان:
پاش ڕاگه‌یاندنی (كه‌مپینی پشتیوانی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) له 30ی 11ی 2016 له پێناو هاوكاری‌و پشتیوانی له ماڵه‌كانی نه‌وجه‌وانان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی كار‌و چالاكییه‌كانی كه‌مپینه‌كه بۆ ماوه‌ی 31 ڕۆژ، به پێویستی ده‌زانین سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو چاكه‌خواز بكه‌ین كه به دڵگه‌رمی‌و په‌رۆشییه‌وه به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌تان كرد‌و هاوكارو پشتیوانی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بوون، بۆ به‌رچاوڕوونی ئێوه‌ی به‌ڕێزو هه‌موو لایه‌ك، به پێویستی ده‌زانین ئه‌نجامه‌كانی كه‌مپینه‌كه بۆ ڕای گشتی به‌مجۆره بخه‌ینه ڕوو:
1ـ بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دراوی دیناری عێراقی‌و به‌شێوه‌ی كاش گه‌یشتوون به لیژنه‌ی پێشوازی بریتیبوون له (26,498750) بیست‌و شه‌ش ملیۆن‌و چوارسه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت هه‌زار و حه‌وت سه‌دو په‌نجا دینار، كه له‌لایه‌ن (123) هاووڵاتی‌و خێرخوازه‌وه پێشكه‌ش كراون.
2ـ بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دراوی دۆلاری ئه‌مریكی‌و به‌شێوه‌ی كاش گه‌یشتوون به لیژنه‌ی پێشوازی بریتی‌بوو له (6043) شه‌ش هه‌زارو چل‌و سێ دۆلار، كه له‌لایه‌ن (28) هاووڵاتی‌و خێرخوازه‌وه پێشكه‌شك كراون.
3ـ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێداویستی جۆراو جۆر به‌شدارییان كردووه كه پێویستییه‌كان زۆر شتی ژیانی ڕۆژانه‌یان تێدایه‌و ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش (169) خێرخواز‌و چاكه‌كارن.
4ـ سه‌رجه‌م لیستی ناو‌و ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه گه‌یشتوون به كه‌مپینه‌كه له وێبسایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان(www.socialsuli.com) بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها لیستی ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه به شت‌و مه‌ك‌و خواردن به‌شدارییان كردووه، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه سه‌رجه‌م كاره‌كان به پێی ڕێنمایی به‌ڕێوه‌چوون‌و پاره‌كان له حسابی تایبه‌ت به ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له بانك پارێزراون‌و كاری پێویستی په‌یوه‌ست به گه‌نجینه بۆ شت‌و مه‌كه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.
5ـ سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هاوكاربوون‌و به‌شداربوون له سه‌رخستنی كه‌مپینه‌كه‌و پاڵپشتیكردنی، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیان‌و چاكه‌كاران‌و هێندێك له كۆمپانیا‌و ڕێكخراو‌و مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆ كه ڕاسته‌وخۆ به‌خشنده‌یی خۆیان پیشاندا، هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن‌و كارمه‌ندانمان كه ناڕاسته‌وخۆ به‌شداربوون.
جارێكی‌تر هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌رچی كه‌مپینه‌كه به پێی به‌رنامه‌و چالاكیه‌كانی خۆی كۆتایی هاتووه له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی، به‌ڵام ده‌رگای وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی، كراوه‌یه‌و به پێی ڕێنماییه په‌یڕه‌ویلێكراوه‌كان پێشوازی له هاوكاریی‌و پشتیوانییه‌كانتان ده‌كات.
خوای گه‌وره چاكه‌ی چاكه‌كاران به باشترین شێوه پاداشت بداته‌وه‌و نمونه‌یان زۆر بكات بۆ خزمه‌تی گه‌ل‌و وڵات
لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
17ی 1ی 2017
-
---------------------------------------------